Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت کەمکردنەوەی هێزی سەربازیی ئیسڕائیل لە باشووری غەززە وەکو ' پشوودان و خۆ ڕێکخستنەوە ' دەبێت


وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جۆن کێربی
وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جۆن کێربی

وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جۆن کێربی ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێککەوتنێکی ئەی بی سی نیوزدا وتی کەمکردنەوەی هێزی سەربازیی ئیسڕائیل لە باشووری کەرتی غەززە وادەردەکەوێت " پشوودان و دووبارە خۆڕێکخستنەوە " بێت و ئاماژەیەک نیە لەسەر هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ.

کێربی کاتێک سەبارەت بەو هەنگاوە پرسیاری لێکرا وتی " ئەوەندەی لێی تێگەیشتووین و بەپێی ڕاگەیاندنەکانییان، ئەوە تەنها پشوودان و خۆڕێکخستنەوەیەکە بۆ ئەم هێزانە.. بۆ ئەوە نیە کە بڵێین ئاماژەیەکە لەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ بۆ ئەم هێزانە."

پێشتر سوپای ئیسڕائیل وتی هێزەکانی لە باشووری غەززە کەمکردووەتەوە بۆ تەنها یەک لیوا، ئەمەش شەش مانگ دوای دەستپێکردنی جەنگەکەی ئیسڕائیل لە غەززە کە بەهۆی هێرشەکانی 7 ی مانگی 10 ی حەماسەوە بۆ سەر ئیسڕائیل سەریهەڵدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG