Accessibility links

ئیسرائیل خانمێـکی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌ثیوپـی به‌ باڵیۆزی خۆی بۆ ئه‌ثیوپـیا ده‌سـتنیشـان ده‌کات


ئیسرائیل خانمێـکی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌ثیوپـی به‌ باڵیۆزی خۆی بۆ ئه‌ثیوپـیا ده‌سـتنیشـان ده‌کات
ئیسرائیل خانمێـکی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌ثیوپـی به‌ باڵیۆزی خۆی بۆ ئه‌ثیوپـیا ده‌سـتنیشـان ده‌کات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌سـتنیشـانکردنی یه‌که‌م باڵیۆزی خۆی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌ثیوپـی بۆ‌ ئه‌دیس ئه‌بابا ڕاگه‌یاند.

بڕیاره‌ خانم بیلاینیش زیڤادیا بـبێت به‌ باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ ئه‌ثیوپـیا.

ئیسرائیل خانمێـکی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌ثیوپـی به‌ باڵیۆزی خۆی بۆ ئه‌ثیوپـیا ده‌سـتنیشـان ده‌کات
ئیسرائیل خانمێـکی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌ثیوپـی به‌ باڵیۆزی خۆی بۆ ئه‌ثیوپـیا ده‌سـتنیشـان ده‌کات

له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌سـتنیشـانکردنی خانمی ناوبراویان خسته‌ ڕوو و گوتیان ئه‌م کاره‌ په‌یامێـکی گرنگ بۆ کۆمه‌ڵـگای ئیسرائیل ده‌به‌خشێت که‌ تیایدا کێشه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رسـتی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌ثیوپـیـیه‌کانی ناو ئیسرائیل هه‌یه‌.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ خانم زیڤادیا ده‌سـتنیشـانکردنی بۆ ئه‌و پـۆسته‌ ڕێزلێنانێـکی گه‌وره‌ ناودێرکرد و گوتی ئه‌مه‌ به‌ڵـگه‌یه‌که‌ که‌ بوار و ده‌رفه‌ته‌کان له‌ ئیسرائیلدا بۆ هه‌مووان ڕه‌خسێنراوه‌ به‌ که‌سانی ڕه‌سه‌نی ئیسرائیلی و کۆچبه‌رانی نوێشـه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ ته‌مه‌نی 17 سـاڵیدا خانمی ناوبراو که‌ ئێسـتا ته‌مه‌نی 44 سـاڵه‌ ڕووی کردبووه‌ ئیسرائیل بۆ خوێندن.

له‌ سـاڵی 1993 دا ناوبراو له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل خزمه‌تی ده‌سـتپـێـکردبوو و له‌ کونسڵخانه‌ی ئیسرائیلی له‌ ئیلینۆی و ته‌کسـاس کاری کردبوو.

XS
SM
MD
LG