Accessibility links

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: نەتانیاهو بە نهێنی سەردانی میسری کردووە و لەگەڵ سیسی کۆبووەتەوە

  • VOA News

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل دەڵێت بنیامین نەتانیاهوی سەرۆک وەزیر لەگەڵ ئیسحاق هێرتزۆگ ڕێبەری ئۆپـۆزسیۆن پـێکەوە سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسریان کردووە و لەوێ لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆبوونەتەوە.

ڕۆژنامەی هائارێتس ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاپـۆرتێـکیدا نووسیویەتی نەتانیاهو و ئیسحاق هێرتزۆگ لەگەڵ ڕاوێژکارانیان لە مانگی چواری ساڵی ڕابردوو بە فڕۆکەیەکی تایبەت بە نهێنی لە ئیسرائیلەوە بۆ قاهیرە ڕۆیشتوون و لەوێ لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەگەڵ عەبدول فەتاح ئەلسیسی کۆبوونەتەوە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت لە کۆبوونەوەکە باس لە پـرۆسەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیـیەکان کراوە و هەروەها چۆن حکومەتی هاوبەندی ئیسرائیل دەتوانێت کاریگەری لەسەر پـرۆسەکە هەبێت. دەشڵێت سەرۆکی میسر فشاری خستووەتە سەر نەتەنیاهو و هێرتزۆگ تاوەکو هەنگاوی پـێویست بنێن بۆ بەرەوپـێشبردنی پـرۆسەی ئاشتی.

ئیسحاق هێرتزۆگ هەر ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ڕادیۆی گشتی ئیسرائیل ڕاگەیاند لەگەڵ سیسی کۆبووەتەوە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە کە لەگەڵ ڕێبەرانی ناوچەکە ئەنجامی دابوون بە مەبەستی دەسـتپـێکردنەوەی پـرۆسەی ئاشتی لەگەڵ فەڵەستیـنیەکاندا.

XS
SM
MD
LG