Accessibility links

ئیسرایل دەست نیشانکردنی وەزیرێک بۆ کابینەی نوێی ئێران مەحکوم دەکات


خۆپێشاندانی خەڵکی ئارژانتین لە ٢٥ ساڵوەگەڕی تەقینەوە ناوەندی جوولەکەکان لە ١٩٩٤ی زاینی. وێنە: ئاسۆشیەتێدپرێس، پێنجشەمە ١٨ی مانگی ٧ی ٢٠١٩
خۆپێشاندانی خەڵکی ئارژانتین لە ٢٥ ساڵوەگەڕی تەقینەوە ناوەندی جوولەکەکان لە ١٩٩٤ی زاینی. وێنە: ئاسۆشیەتێدپرێس، پێنجشەمە ١٨ی مانگی ٧ی ٢٠١٩

بە گوێرەی رۆژنامەی ئورشەلیم پۆست ١١ی مانگی هەشتی ٢٠٢١ی زاینی، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرایل دەستنیشانکردنی وەزیرێکی نوێی نێوخۆیی ئێران، ئەحمەد وەحیدی مەحکوم دەکات کە گۆیا لە تەقاندنەوەی ناوەندێکی جوولەکەکان لە ساڵی ١٩٩٤ دا دەستی هەبووە کە تێیدا ٨٥ کەس کوژران.

تەها حەسەنیانی، میدیاکار
تەها حەسەنیانی، میدیاکار

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، تەها حەسەنیانی، ئەندامی میدیای کەمینەکانی نەتەوەیی لە کانادا دەڵێت، ئەو کاربەدەستەی کۆماری ئیسلامی هەر پێشتر وەک گومانبار ناسراوە و ، "لە بەر ئەوەی وەحیدی لە تەقاندنەوەی بۆمبدانانەوەی ئارژانتین دا دەستی هەبووە و فەرماندەی سپای قودس بووە کە باسکی دەرەوەی سپای پاسدارانی ئێرانە و لە هەموو کردارەکانی تێرۆرستی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات دا دەستی هەبووە."

حەسەنیانی دەڵێت، نەک تەنیا وەحیدی بەڵکوو کاربەدەستانی دیکەی کۆماری ئیسلامی وەک عەلی فەلاحیان، موحسێن رەزایی و چەند کاربەدەستی دیکەش لە ئەو رووداوەدا دەستیان هەبووە و لە لایەن پولیسی نێونەتەوەییەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام وەحیدی تا ئێستا سەردانی دەرەوەی وڵاتی نەکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:28 0:00


XS
SM
MD
LG