Accessibility links

ئیسڕائیل پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو پێشوازی لە هەوڵەکانی ئەمەریکا کرد بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران و داوای لە زلهێزانی جیهان کرد پشتیوانی لە ئەمەریکا بکەن.

ئەمەریکا نامەیەکی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و تیایدا تاران تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی ئەوەی پابەند نەبووە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ەوە و داوا دەکات سزاکان دووبارە بسەپێندرێنەوە بەسەر ئێراندا.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا وتی " پشتیوانی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکەم بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا، ئەمە بڕیارێکی ڕاستە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەمەریکا ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات تاوەکو سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە بەسەر ئێراندا بسەپێندرێنەوە.

وتیشی هەڵەیەکی زۆر گەورە دەبێت ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان ئابڵوقەی چەک لەسەر ئێران درێژ نەکاتەوە، ئەوەشی خستەڕوو ئەمەریکا هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادات ئازادانە کڕین و فرۆشتن بە چەکی قورسەوە بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG