ئیسرائیل ئۆباڵی ئه‌و دوو هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که کرانه سه‌ر دیپـلۆماته‌کانی له هیندسـتان و جۆرجیا ده‌خاته ئه‌سـتۆی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له هێرشه‌که‌ی نیوده‌لهی 4 که‌س برینداربوون و یه‌کێـکیان به سه‌ختی برینداربووه. ده‌شڵێن هاوسه‌ری به‌رپـرسی به‌شی له‌شـکری باڵیۆزخانه‌که و شۆفێره‌که‌ی له نێو برینداره‌کاندان.
له تیبلیسی پایته‌ختی جۆرجیاش، کارمه‌ندێـکی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل پارچه‌یه‌کی سه‌یری به ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه به‌دی کردووه و پـۆلیسی لێ‌ئاگادارکردۆته‌وه. پاشـان ده‌رکه‌وتووه بۆمبێـ‌ک بووه و پـوچه‌ڵیان کردۆته‌وه.
له ئیسرائیلیش، بنیامین ناتانیاهو به ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی (لیکود) گوتی ئێران له پشـت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه و گوتی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته گه‌وره‌ترین داڵده‌ده‌ری تێرۆرزمه له جیهاندا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپرسـیارێتی خۆی له‌و دوو هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام باڵیۆزی ئێران له هیندسـتان مه‌هدی نه‌بی‌زاده ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌ڕێز ناتانیاهوی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی به ته‌واوی ڕاست نیـیه، ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی هه‌موو هێرشێـکی تێرۆریستی سه‌رزه‌نشت ده‌کات.