Accessibility links

سوپای ئیسڕائیل: دوو فەرماندەی حەماسمان کوشتووە کە سەرکردایەتی هێرشەکەیان کردووە


سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند ئەو دوو فەرماندەیەی حەماسییان کوشتووە کە لە پشت هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووەوە بوون بۆ سەر باشووری ئیسڕائیل.

سوپای ئیسڕائیل وتی میراد ئەبو میراد و عەلی قازی کوشتووە. ئاماژەی بەوەدا میراد بەرپرسی سیستمی ئاسمانی حەماس بووە و قازیش فەرماندەی یەکەیەکی هێزەکانی کۆماندۆ بووە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو گروپی چەکداریی حەماسی فەڵەستینییەکان هێرشێکی کوشندەی کردە سەر باشووری ئیسڕائیل و بەهۆیەوە زیاتر لە 1300 ئیسڕائیلی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان بە بارمتە گرتووە.

لە وەڵامی هێرشەکانی حەماسدا، ئیسڕائیل بەڵێنیداوە گروپی چەکداریی حەماس لە غەززە لە ناوببات و لەو کاتەوە بەردەوام بۆردومانی غەززەی کردووە. لە ئێستاشدا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر باکووری غەززە و داوای لە هاووڵاتیانی فەڵەستینی ناوچەکە کردووە شوێنەکانییان چۆڵ بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG