Accessibility links

ئیسڕائیل شوێنێکی سەربازی لە پارێزگای حەمای سوریا کردۆتە ئامانج


کەناڵی سوری بڵاویکردەوە هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسڕائیل شوێنێکی سەربازیی کردۆتە ئامانج لە شاری مسیاف لە پارێزگای حەما و بۆتە هۆی کەوتنەوەی زیانی ماددی.

هەواڵە بەپەلەکەی کەناڵەکە هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا لەسەر ئەوەی بەدیاریکراوی چی کراوەتە ئامانج. سەرچاوەیەکی دەزگای هەواڵگری ئاماژەی بەوەدا سەنتەرێکی توێژینەوەی سەربازیی گەورە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی لە نزیک شارەکە کراوەتە ئامانج.

دەزگای ڕاگەیاندنی سوریا هەفتەی ڕابردوو ئاماژەی بەوەدا موشەکەکانی ئیسڕائیل شوێنێکی سەربازییان کردۆتە ئامانج لە نزیک فڕۆکەخانەی ئەلنیربی سوریا لە لای شاری حەلەبەوە.

سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆنیش وتی ژمارەیەک ئێرانی لەو شوێنەی نزیک فڕۆکەخانەکەدا کوژراون کە سوپای پاسدارانی ئێران لەو ناوچەیەدا بوونیان هەبووە.

سەرچاوەیەکی هەواڵگری دەڵێت هەندێک لە بنکە سەربازییەکانی ئێران لە سوریا دەکەوێتە نزیک کامپە سەربازییەکانی سوریاوە.

جێی ئاماژەیە ئیسڕائیل لەم مانگانەی دواییدا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شوێنەکانی ئێران لە سوریا چڕتر کردۆتەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەوە کە ترسی ئەوەی هەیە بوونی ئێران لە سوریادا ببێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسڕائیل.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG