Accessibility links

بۆمبێـک له‌ نزیـک غه‌ززه‌ به‌ تانکێـکی ئیسرائیلیدا ده‌ته‌قێته‌وه‌


بۆمبێـک له‌ نزیـک غه‌ززه‌ به‌ تانکێـکی ئیسرائیلیدا ده‌ته‌قێته‌وه‌
بۆمبێـک له‌ نزیـک غه‌ززه‌ به‌ تانکێـکی ئیسرائیلیدا ده‌ته‌قێته‌وه‌

له‌شـکری ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ سـنووری که‌رتی غه‌ززه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس سه‌ربازێـکی ئیسرائیلی به‌ سووکی برینداربووه‌ کاتێـک بۆمبێـک له‌ نزیک تانکه‌که‌ی که‌ تیایدابووه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م ڕووداوه‌ پاش ئه‌وه‌ هات که‌ له‌شـکر گوتی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ فڕۆکه‌کانی هێزی ئاسـمانی ئیسرائیلی هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر شـانه‌یه‌کی فه‌ڵه‌سـتینی له‌ باکوری غه‌ززه‌. له‌م دوایـیانه‌دا سـنووری نێوان ئیسرائیل و غه‌ززه‌ تا ڕاده‌یه‌ک ئارام بووه‌.

ئه‌م توندوتیژیـیانه‌ له‌ کاتێـکدا دێن که‌ ڕاپـۆرتێـکی نوێی بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت سه‌ربازی ئیسرائیلی هێزی زۆریان به‌کارهێناوه‌ له‌ ڕووداوی 15 ی مانگی پـێنجدا له‌ دژی خۆپـیشـانده‌رانی بێ چه‌ک له‌ لوبنان.

به‌ڕێز بان کی مون دوێنێ چوارشه‌ممه‌ گوتی7 خۆپـیشـانده‌ر کوژراون و 111 برینداربوون کاتێـک هێزه‌کانی ئیسرائیلی ته‌قه‌یان به‌ نێو هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر کرد‌ ئه‌وانه‌ی له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه‌ جیابووبوونه‌وه‌ و به‌ره‌و سـنووری نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ڕۆیشـتبوون که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دیاریکردووه‌.

سـکرتێری گشتی هه‌روه‌ها خۆپـیشـانده‌رانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی کاری ئازراندن و توندوتیژانه‌یان کردووه‌ کاتێـک به‌رد و بۆمبی مۆلۆتۆفیان هه‌ڵداوه‌ و هه‌روه‌ها هه‌وڵی لابردنی په‌رژینی سه‌ر سـنووره‌که‌یان داوه‌.

XS
SM
MD
LG