Accessibility links

ئیسڕائیل دەڵێت تەرمی 15 بارمتە لە کەرتی غەززە ڕاگیراون


ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو دەڵێت تەرمی 15 هاووڵاتی کە لە دوای هێرشەکانی 7 ی مانگی 10 ەوە لەلایەن حەماسەوە لە غەززە گیرابوون لە کەرتی غەززە ماوەنەتەوە.

لە کاتێکدا کە مەرگی سێ بارمتەی دیکەی لە کەرتی غەززە پشتڕاست کردەوە، وتی چەکدارانی حەماس ئێستا تەرمی 15 کەسییان گرتووە.

ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات 11 کەسییان هاووڵاتی سڤیل بوون و چوار کەسی دیکەیان سەرباز بوون، یەکێکیان ئەفسەرێکی باڵا بووە.

لە 7 ی مانگی 10دا چەکدارانی حەماس هێرشییان کردە سەر ئیسڕائیل و بەرپرسانی ئیسڕائیل دەڵێن لەو هێرشەدا چەکدارەکان نزیکەی 1200 کەسییان کوشتووە و نزیکەی 240 کەسی دیکەیان بە بارمتە گرتووە. دەستبەجێ دوای ئەو هێرشە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی و پاشان زەمینی بۆ سەر چەکدارانی حەماس لە کەرتی غەززە دەستپێکرد.

بەپێی ڕێککەوتنێک لە نێوان ئیسڕائیل و حەماسدا، حەماس 80 بارمتەی ئازاد کرد و لە بەرامبەریشدا ئیسڕائیل سێ هێندەی ئەو ژمارەیەی لە زیندانییە فەلەستینییەکان ئازاد کرد، ئاگربەستەکە ڕۆژی هەینی کۆتایی هات، لە هەمان کاتیشدا 25 بارمتەی دیکە کە زۆربەیان تایلەندی بوون بە شێوەیەکی جیا ئازاد کران.

پێش دەستپێکردنی ئاگربەستە حەوت ڕۆژییەکە، پێنج کەسی دیکە ئازاد کرابوون.

ڕۆژی شەممە سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند، 137 بارمتەی دیکە هێشتا لە غەززە گیراون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG