Accessibility links

پەنابەرانی فەڵەستینی ناڕەزایی دەردەبڕن سەبارەت بە پلانی ئاشتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


پلانەکەی ئەمەریکا بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جۆرێک لە توڕەیی خستۆتەوە لەنێو کامپەکانی پەنابەرانی فەڵەستینیدا لە ناوچەکە، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەگەری ئەوە هەیە خەونی پەنابەران بۆ گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانی پێشوویان لەناوببرێت بەهۆی ئەوەی خاکەکەیان دەبێتە خاکی ئیسڕائیل.

لە کامپەکانی پەنابەرانی فەڵەستینی لە سەرتاسەری ناوچەکاندا، ئەردەن و سوریا و لوبنان، فەڵەستینیەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕاگەیەندراوە ئیسڕائیلی و ئەمەریکییەکانیان سوتاند و سرودی نیشتیمانیان دەوتەوە، ئەمەش وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک سەبارەت بە پلانەکەی ئەمەریکا کە لەوانەیە ببێتە ئەوەی ناوچەکانی باوباپیرانیان لێبسەندرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتیەکەی ئەمەریکا لەمیانەی کۆنگرەکەی یەمەندا بڕی 50 ملیار دۆلار بۆ ئابووری فەڵەستین ڕادەگەیەنێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی سیاسیی فراوانتردا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان فەڵەستینیەکان و ئیسڕائیل.

سەرەڕای ئەوەی هێشتا وردەکاری ڕووە سیاسییەکەی پلانەکە ڕانەگەیەندراوە، ئەم پڕۆژە ئابوورییەی ئەمەریکا ترسی خستۆتە نێو دڵی زۆرێک لە فەڵەستینیەکانەوە و دەترسن لەوەی ڕابەرانی وڵاتانی عەرەبی لەنێویشیاندا ئەو وڵاتانەی کە پەنابەرانی فەڵەستینی وەردەگرن، پشتیوانیەکانیان بۆ پرسی فەڵەستین کەم بکەنەوە لەبەرامبەر هۆکارە ئابوورییەکاندا.

یەکێک لە پەنابەرە فەڵەستینیەکان لە کامپی بوقاع لەسەر لێواری شاری عەمانی پایتەختی ئەردەن و ئەندامێکی پەرلەمانی ئەردەن وتیان " ڕێکەوتنەکە سەرکەوتوو نابێت، ڕازی نابین بە فرۆشتنی ئەردەن یاخود فەڵەستین."

ئەوانی دیکە وتیان پێویستە واشنتن بەرتیل نەدات بە ئەردەن و وڵاتانی دیکە بە بەکارهێنانی پڕۆژەی ئابووری زۆر پێویست وەکو ئەوەی کە بەنیازن لە کۆنگرەکەی بەحرەیندا ڕایبگەیەنن.

پەرلەمانتاری ئەردەن خەلیل عەتیە کە بە ڕەچەڵە فەڵەستینیە وتی " پڕۆژەی چالاککردنی دەستی کار شتێکی باشە بەڵام نەک لەسەر حسابی خاک داگیرکردن و ڕازیبوون بەو ڕەوشەی ئێستا و ئاوارەکردنی گەلی فەڵەستینی و هەڵوەشاندنەوەی مافی گەڕانەوە. ئەوە ڕەت دەکرێتەوە. مافی گەڕانەوە پیرۆزە و سازش لەسەری ناکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG