Accessibility links

ڕێکخراوی داعش کوژرانی ڕابەرەکەی پشتڕاست دەکاتەوە


ڕێکخراوی داعش کوژرانی ڕابەرەکەی پشتڕاست کردەوە و هاوکات ئەبو ئەل حەسەن ئەل هاشمی ئەل قوڕەیشی وەکو ڕابەری نوێی ڕێکخراوەکە دەستنیشانکرد.

گروپی هەواڵگری The Site کە چاودێری چالاکییەکانی گروپە توندڕەوەکان دەکات، ئاماژەی بەوەدا وتەبێژی ڕێکخراوی داعش ئەبو عومەر ئەل موهاجیر لە وتارێکدا کە لە ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاندووە ڕابەری پێشووی داعش ئەبو ئیبراهیم ئەل هاشمی ئەل قوڕەیشی کوژراوە.

هەروەها کوژرانی وتەبێژی پێشووی داعش ئەبو حەمزەشی پشتڕاست کردەوە.

مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند هێزە تایبەتییەکانی ئەمەریکا ڕابەری ڕێکخراوی داعشیان لە هێرشێکدا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کوشتووە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG