Accessibility links

سالار باسیرە: ئەو منداڵانەی کە داعش فێری کاری خۆکوژیان دەکات دەتوانن کارەسات بخولقێنن


Salar Basira
Salar Basira

بەپێی راوبۆچونی ئەکادیمیست و شارەزاکان چەند کۆڵەکەیەکی پڕ بایەخ و بنچینەیی هەن کە شوناسی تەواوی کۆمەڵگە لە مەودایەکی شارستانیی جیاوازدا بەرجەستە دەکەن. سەرباری ژێرخانی ئابوریی و هاوکات مەودای سیاسی و ئایدۆلۆژی؛ کۆمەڵێک کۆڵەکەی گرنگ هەن وەک رەوتی زانستی و ئەکادیمی قوتابخانە و ئاستی شارستانی کۆمەڵگە وەک دامەزراوەگەلێکی مۆدێرن کە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە تیایدا هەست بە ژیان و مرۆڤبونی خۆیان بکەن و کولتۆریش وەک هێزێکی شارستانی زیندوو، کە پێکڕا زیندوێتی و دامەزراوەیی کۆمەڵگە رەنگڕێژ دەکەن. بەڵام وردبونەوەو قوڵبونەوە لەبارەی کۆمەڵێک پرسی گرنگی وەک هەژموونی کۆمەڵایەتی ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان و کاریگەریان بەسەر میتۆدی خوێندن و فێربوونەوە جێی تێڕامان و لێکۆڵینەوەی جیدییە.

ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە بۆ بەرنامەی رەهەندەکان وتووێژێکی لەگەڵ ئەندامی بۆردی ناوەندی سیکولار و شیکەرەوەی سیاسی دکتۆر سالار باسیرە سازداوە.

سالار باسیرە دەڵێت "تەنها لەوڵاتە دواکەوتووەکان کە ئاین بنەماو سەرچاوەیە بۆ دەستور و دەوڵەت، لەو شوێنانەی کە دەوڵەت و ئاین جیانەکراونەتەوە، ناسنامە لەسەر شوناسی ئاینییە."

سەبارەت بە بەرپرسیارێتی شارستانی و حکومڕانی بەرامبەر ئەو هەموو قوتابخانە ئاینی و دامەزراوە ئیسلامیانەی هەرێمی کوردستان سالار باسیرە دەڵێت "بەرپرسیارێتی گەورەو گرنگ دەکەوێتە سەرشانی دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستان، پەرلەمان و حکومەت و ئەوەی ناوی خۆی ناوە سەرۆکی هەرێم، وەزارەتەکان، دامودەزگاکان و هەبوونی دەستورێکی راست و جوان و سیکولار، ئەمە بە پلەی یەکەم دەسەڵاتە، چونکە ئەو رێکخەری قوتابخانەکان و زانکۆو رێکخەری ژیانی کۆمەڵایەتییە."

هەروەها دەڵێت "مەترسییەکە زۆر گەورەیە، بڕوانە لە ئۆرلاندۆ لە فلۆریدا بە تەنیا یەک گەنجی ئیسلامی چ تراژیدیایەکی گەورەی نایەوە بە کوشتنی 49 مرۆڤ و زیاد لە 50 برینداری لێکەوتەوە."

سەبارەت بە قوتابخانە تیرۆرییەکانی داعش بۆ منداڵان؛ سالار باسیرە دەڵێت "تەنانەت کە داعش یەک منداڵ فێری خۆکوژی و خۆتەقاندنەوە دەکات، دەتوانێت لەشوێنێکدا کارەسات و تراژیدیایەکی گەورە بەرهەمبهێنێت، ئەو منداڵانە ئێستا بونەتە کەرەستە بەدەستی ئەوانەوە."

هەروەها دەڵێت "بە راستی داعشیش نەمێنێت، داعشێکی دیکە دروستدەبێت، قاعیدەیەکی دیکە دروستدەبێت، ئەنسار ئیسلامییەکی دیکە دروستدەبێت، بۆکۆ حەرامێکی دیکە دروستدەبێت."

لە ڕێی ئەم بەستەرەوە گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە دەبن....

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:32 0:00

XS
SM
MD
LG