Accessibility links

مەریوان وریا قانع: ئەم شێوازە لە تیرۆر شێوازێکی تازەیە، بکەرەکانی تازەن، ئەو عەقڵیەتەی کە لە پشتیەوێتی تازەیە، ئەو شێوازی بەخشینی شەرعیەتە بە تیرۆر تازەیە


شارەزایان و لێکۆڵەرەوان پێانوایە کە داعش و هێزە تیرۆریستییە تەکفیرییەکان هەڵمەتی بزوتنەوەیەکی ئیسلامی جیهادی و سەلەفی و تەکفیری دەکەن وەک جیهانبینییەک بۆ جیهان کە خاوەنی هێزە لەچەند شوێنێکدا و وەک جیهادیستییەکی گلۆباڵ رووبەڕووی جیهان بونەتەوە.

لەوبارەیەوە ئاسۆ جەبار لە رادیۆی دەنگی ئەمریکا بەشی کوردیەوە وتوێژێکی سازکردووە لەگەڵ روناکبیر و نوسەر مەریوان وریا قانع.

ئایا ئەوروپا لەبەردەم مەترسی گەورەدایە، ئایا داعش و هێزە توندڕەوە ئیسلامییەکان لە ئەوروپا لە هەناوی ئەروپایە دروست بوون یان تەنها ئە جیهادییە کۆجبەرانەن کە ئەوڕۆکە لە نەخشەیەکی ستراتیژیدا خۆیان دەگەیەننە پاریس و خۆیان دەتەقێننەوە؟

مەریوان لەمیانەی ئەو گفتوگۆیەدا دەڵێت: "ئەم شێوازە لە تیرۆر شێوازێکی تازەیە، بکەرەکانی تازەن، ئەو عەقڵیەتەی کە لە پشتیەوێتی تازەیە، ئەو شێوازی بەخشینی شەرعیەتە بە تیرۆر تازەیە، کۆمەڵێک دیاردەی تازەی تیرۆر هاتونەتە پێشەوە کە پابەندن بە شێواز و مەنتقی دنیابینیانەی تیرۆر، بەڵام تیرۆر لە کۆمەڵگە ئەوروپییەکاندا دیاردەیەکی تازە نییە"

ئایدۆلۆژیای داعش و دنیابینی پەڕگیریی ئیسلامیی جیهادی و تەکفیریی لە کوێوە سەرچاوە دەگرێ و بۆ کوێ دەچێ؟

مەریوان وریا قانیع لەم وتووێژەدا کۆمەڵێک پرسیاری گەورە دەوروژێنێت و هاوکات چەندین شیکاری و روانینی جیاواز لەبارەی ئەم دیاردە نوێیەوە دەخاتە ڕوو.

ئایدۆلۆژیای داعش و دنیابینی پەڕگیریی ئیسلامیی جیهادی و تەکفیریی لە کوێوە سەرچاوە دەگرێ و بۆ کوێ دەچێ، کە ڕەنگە پاریس دوایەمین ویستگەی تیرۆر نەبێت؟

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:09 0:00

XS
SM
MD
LG