چه‌كدارانى داعش مه‌ترسى یان له‌سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان كه‌ركوك و به‌غدا دروستكردووه، به‌تایبه‌ت زۆربه‌ى كات له‌شه‌وان دا مه‌فره‌زه‌كانیان دێنه سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه و خه‌ڵك ده‌كوژن و درفێنن، به‌رپرسانیش هۆكاره‌كه‌ى بۆ لاوازى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌گێرنه‌وه.
ئیدریس عادل به‌رپرسى كۆمیته‌ى داقوق ى باشورى كه‌ركوكى یه‌كێتى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"هێزه عێراقیه‌كان ته‌نها ره‌بیه‌و خاڵى سه‌ربازیان له‌سه‌ر شه‌قامه گشتیه‌كان هه‌یه، گونده دووره ده‌سته‌كان هیچ ره‌بیه‌یه‌كى سه‌ربازى تێدا نیه."
وتیشى"داعش له‌و گوندانه‌وه هێز ره‌وانه‌ى سه‌ر جاده سه‌ره‌كیه‌كان ده‌كات و رێگه له ئۆتۆمبێل ده‌گرن، خه‌ڵك ده‌كوژن و ده‌رفێنن."
به‌وته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى،پێشتر هێزى پێشمه‌رگه 30 كم به‌دوورى شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان خاڵى سه‌ربازیان هه‌بووه، داعش ده‌ستیان نه‌گه‌یشتوه‌ته سه‌ر جاده‌كان، به‌ڵام ئێستا نه‌ك به‌شه‌وان، به‌ڵكو له‌رۆژیشدا جم و جۆڵیان هه‌یه.
له‌ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا هێزه‌كانى داعش دووجار جاده‌ى سه‌ره‌كى نێوان داقوق و قه‌زاى خورماتویان بڕیووه، جارێك 5 كه‌سى خێزانێكیان كوشت كه دانیشتووى كه‌ركوك بوون، هه‌روه‌ها جارێ دووه‌م شه‌وى نه‌ورۆز بوو كه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاریان كوشت و برینداركرد.
نازم كه‌هیه رێكخه‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان كورد و حه‌شدى شه‌عبى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"داعش دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر هێزیان بردوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كى پۆلیسیش له‌قه‌زاى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك."
وتیشى"پۆلیسى ئیتیحادى له‌رۆژئاواى كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ران و پشكنینى ده‌ستپێكردووه."
هاتنى داعش بۆ سه‌ر جاده سه‌ره‌كیه‌كان له‌شه‌وان دا، ترس و دڵه‌راوكێى لاى زۆربه‌ى گه‌شتیاران و هاوڵاتیان دروستكردووه، هه‌ربۆیه له‌ئێستادا كه‌متر خه‌ڵك له‌شه‌واندا به‌و جادانه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.