کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت 2 چەکداری داعش شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەنجومەنی ڕەققەی لەشکری.
کۆمەڵەکە دەشڵێت هەردوو چەکدارەکە لەلایەن هێزەکانی لەشکری ڕەققە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گەمارۆدران و لە ئاکامدا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و چارەکێک پـێکدادانی توند ڕووی دا و سەر ئەنجام هەردوو چەکدارەکە خۆیان تەقاندووەتەوە.
بەڵام کۆمەڵەکە باسی لەوە نەکرد ئایە زیان لە نێو هێزەکانی ڕەققە کەوتووەتەوە یان نا.
داعش لای خۆیەوە بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.