Accessibility links

ڕوانگە: ڕێکخراوی داعش 700 زیندانی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکوژێت


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە ڕێکخراوی داعش لە ماوەی دوو مانگدا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا 700 زیندانیی کوشتووە.

وتیشی زیندانییەکان لەنێو ئەو 1350 کەسە بوون کە ڕێکخراوی داعش لەنزیک ناوچەیەکی نزیک سنووری عێراق دەستگیری کردبوون و هاوڵاتی مەدەنی و چەکداریان تێدایە.

ڕێکخراوی داعش خاکێکی بچووکی لە دەوروبەری شارۆچکەی هەجین لەژێر دەستدا ماوە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات لە سوریا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕابەری یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد بە پشتیوانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و هێزە تایبەتیەکان بۆ ماوەی چەند مانگێک لە هەجین ڕووبەڕووی داعش بوونەوە و دواتر چوونە ناو شارەکە.

سەرکردەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەفتەی ڕابردوو بە ڕۆیتەرزی وت هێشتا بەلایەنی کەمەوە5000 چەکداری داعش لەو ناوچانەدا ماون و زۆرێکیان بیانین و وادیاریشە ئامادەن تاوەکو مردن شەڕ بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG