داعش ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا داوایکردووە ئیسرائیل و خەڵکی جوو بکرێنە ئامانج پاش ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا گوتی پـلانێکی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیـیەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە تۆمارێکی دەنگی بڵاوکرایەوە، گوایە ئەبو ئەلحەمزە ئەلقورەیشیـیە، گوتەبێژی داعش، دەڵێت هەموو ویلایەتەکانی داعش بەڵێنیان داوە قۆناغێکی نوێ دەستـپـێبکەن، ئەویش کوشتنی جووەکانە و گەڕاندنەوەی ئەوەی لە موسڵمانانیان داگیرکردووە.
ئەم ڕاگەیاندنەی داعش لە کاتێکدایە ڕێبەری دامەزرێنەری کوژراوە و هیچ ناوچەیەکی بەدەستەوە نەماوە بەڕێوەبەرێت.
سەرۆک ترامپ پـێشتر گوتی ڕۆژی سێشەممە پـلانەکەی بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنێت.