Accessibility links

لیوا زریان شێخ وەسانی : مەفرەزەكانی داعش وەكو پارتیزان دەسورێنەوە


لیوا زریان شێخ وه‌سانی
لیوا زریان شێخ وه‌سانی

چەكدارانی داعش لە گوندەكانی دەوروبەری چیای قەرەچۆغ و دامین چیاكەوە هاتۆچوویان هەیە و چەندین جار زیانی مادی و گیانیان گەیاندووەتە خەڵكی دەڤەرەكە و مەترسی زوریان بۆ سەر مۆڵك و ماڵ و ژیانی هاووڵاتیانی ناوچەكەوە هەیە.

وەك كاربەدەستانی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ دەكەن سەرجەم ئەو گوند و ناوچانەی كە داعش هاتووچۆی تێدا دەكات لە ئێستادا لە ژێر دەسهەڵاتی سوپای عێراقیدایە، لەبارەی مەترسی و هەڕەشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئەو دەڤەرە و نەبوونی هیچ ئۆپەراسیۆنێك بۆ نەهێشتنی هەڕەشە و مەترسیەكانی داعش لەو دەڤەرە.

لیوا زریان شێخ وەسانی فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە چیای قەرەچۆغ لە وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكادا دەڵێت:

"ئەو جموجۆڵەی داعش بنبڕناكرێت هەر لە ڕۆژئاوای كەركوك تا ناوچەی قەراچ و عولیات و موسڵ و دیالا جموجوڵیان هەیە مەفارزیان هەیە و دەسورێنەوە ، دەكەوێتە ژێر دەسهەڵاتی حكومەتی عێراقی كە تێیدا دەسورێنەوە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەموو كاتێك ئامادەیە، دەگەرێتەوە سەر حكومەتی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە؛ هەر كاتێك داوا لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكرێت لەوانەیە ئامادەبێت بۆ ئۆپەراسیۆن ، مەفارزی داعش وەكو پارتیزان دەسورێنەوە و دەغلو دانی زوریان سوتاند، ئێمە هیچ تەنسیقێكمان نیە لە گەڵ حكومەتی عێراق. حكومەتی عێراق لە ناو رەبایەكانی خویان دانیشتوون و جاروباریش دەیانبینین لە ناوچەی قەراچ ئۆپەراسیۆن دەكەن ئەوانیش هەمووی بیست ، سی، هەمەڕەك لەگەڵ هێزێك لەو گوندانە دەسورێنەوە تا ئێستا نەمبینیوە ڕووبەڕووی یەكتر ببنەوە، پاش شازدەی ئۆكتۆبەر كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سنوورەكان هەندێك كشانەوە داعش توانیویەتی سود لەو شوێنانە بكات كە هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لێ بووە ئەو فەراغانە درۆست بووە هەر لە ڕۆژئاوای كەركوك تا شنگال و خانەقین و مەندەلیل ئەو فەراغە زور زور گرنگ بووە ئەگەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان نەگەرێتەوە ئەو ناوچانە داعش زور زەحمەتە بە حكومەتی عێراق بنبڕبكرێت ، بەڵام ئەگەر هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە هەبێت هەر وەكو پێشتر كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو ناوچانە هەبوو هیچ كاتێك داعش نەیتدەتوانی لەو ناوچانە هاتووچۆ بكات یان بوونی هەبێت."

ئەو فەرماندەیەی هێزەكانی پێشمەرگە زیاتر دەڵێت داوا دەكەین هێزی پێشمەرگەی كوردستان بگەرێتەوە شوێنەكانی پێشتر؛ داعش لەو سنورانە نەهێڵین و پێشمان باشە تەنسیق لەگەڵ سوپای عێراق بكرێت بە هاوبەش یانی هێزی پێشمەرگە بگەرێتەوە ئەو شوێنانەی كە پێشتر تێیدا بووە هەم باشتر دەتوانرێت داعش بنبڕبكرێت بەڵام ئەگەر هێزەكانی پیشمەرگە نەگەرێتەوە ئەو شوێنانە داعش بە حكومەتی عێراقی بنبڕناكرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:21 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG