Accessibility links

خدر دوملی: راپۆرتەکەی مافەکانی مرۆڤ لەسەر جینۆسایدی ئیزیدیەکان مایەی خۆشحاڵیە


خدر دوملی دەڵێت بە راستی دوای کارەساتی کۆمەڵکوژی ئیزیدیەکان بە دەستی چەکدارانی داعش ، ئەم راپۆرتەی دوێنێی دەستەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە جینۆسایدکردنی ئیزیدیەکان مایەی خۆشحاڵیە بۆ ئیزیدیەکان لەسەر ئاستی نێوخۆ و هەروەها لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش گرنگی و بایەخی خۆی هەیە. گرنگی راپۆرتەکەی دەستەی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتوەکان زۆر گرنگە وەک خاڵی دەستپێک. چونکە ناوی ئەو تاوانبارانەی داعشی دەستنیشانکردوە ئەوانەی کۆمەڵکوژیان دەرهەق بە ئیزیدیەکان لە سوریا و عێراق ئەنجام داوە و دەرئەنجام لەو کارە دڕندانەیەیان بەرپرسیار دەکرێن . دەشڵێت هۆزە سونەکانی ناوچەکانی هاوسێی ئیزیدیەکان لە شەنگال ئەوانیش ناڕەحەتن بەم راپۆرتە لە بەرئەوەی ئەوانیش هاوکاری داعشیان کردوە لە دژی ئیزیدیەکان و دەزانن دەئەنجام لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەکرێت و تۆمەتبار دەکرێن. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ خدر دوملی پسپۆڕی کاروباری کەمینەکان و ئاشتی لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:05 0:00

XS
SM
MD
LG