Accessibility links

عێراق هەوڵدەدات لە ماوەی یەک مانگدا چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای موسڵ دەربکات


سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند هێزەکانی عێراق هەوڵدەدەن لە ماوەی یەک مانگدا چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای موسڵ دەربکەن سەرەڕای ئەوەی شەڕێکی قورس دەکەن لەو ناوچانەدا کە خەڵکانێکی زۆری تێدایە.

هێزەکانی عێراق ڕووبەڕووی بەرەنگارییەکی قورس بوونەتەوە لە ڕۆژئاوای موسڵ بەوەی کە چەکدارانی داعش ئوتومبێلی مینڕێژکراو و قەناس بەکاردەهێنن لە کۆتا بەرگرییاندا لە عێراق.

شایەنی باسە گرتنەوەی بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ زیاتر لە سێ مانگی خایاند بە پشتیوانی هێزە هاوپەیمانەکان کە ئەمەریکا سەرکردایەتییان دەکات.

جەنەراڵ تاڵب شەغانی لە کۆنگرەیەکدا لە سلێمانی بە ڕۆیتەرزی وت " سەرەڕای شەڕێکی قورس لە بەشی ڕۆژئاوای موسڵ لە ئارادایە ئێمە هەر بەرەو پێشەوە دەڕۆین و هەوڵ دەدەین لە ماوەی مانگێکدا کۆتایی بە شەڕەکە لەوێ بهێنین. "

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG