Accessibility links

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کارگەیەکی چەکی کیمیاوی داعش لە نزیک موسڵ وێران دەکەن


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کارگەیەکی داعشیان لە باکوری عێراق وێرانکردووە کە تیایدا چەکی کیمیاویـیان دروسـت‌دەکرد.

جەنەڕاڵ جێفری هاریگیان فەرماندەی هێزی ئاسمانی لە ناوەندی فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە هەواڵەکەی ڕاگەیاند و گوتی پـێدەچێت ئەو کارگەیە کە پـێشتر هی دەرمان بوو، لە لایەن داعشەوە بەکارهێنرابێت بۆ دروسـتکردنی هەردوو گازی کلۆر و خەردەلی ژەهراوی.

گوتیشی ئەمە نیشانی دەدات داعش چۆن یاسا نێودەوڵەتیـیەکان پـێشێل دەکات.

وەزارەتی بەرگری گوتیشی هێرشەکە ڕۆژی دووشەممە لە نزیک شاری موسڵ ئەنجامدراوە و چەندان فڕۆکەی جەنگی تیایدا بەشداریـیان کردووە، لەوانە 2 فڕۆکەی بۆمب هاوێژی جۆری B-52 .

XS
SM
MD
LG