Accessibility links

هێزەکانی عێراق فەرماندەیەکی داعش و چوار چەکداری ئەو تاقمە دەکوژن


Iraq ISIL / ISIS

ئێستا داعش بە مەبەستی لاوازکردنی حکومەتی بەغدا لە تاکتیکی هێرشەکانی لێدان و هەڵاتن کەڵک وەردەگرێت.

هێزەکانی ئاسایش یەکشەمە فەرماندەیەکی داعش و چوار چەکداری دیکەیان لە کێوەکانی حەمرین کوشت وەک لەشکری وڵات گوتی.

فڕۆکەکانی جەنگی عێڕاق و ئەمەریکا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ هێرشەکانی ئاسمانی بۆ سەر حەشارگەکانی ئەو چەکدارانە لە ناوچەکەدا بەڕێوەبردووە.

یەکەتی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم و فەرماندەیی کردارەکان لە پارێزگای دیالا ناوی فەرماندەی کوژراوی داعشیان نەهێنا بەڵام لە لێدوانێکدا گوتی کوژراوەکە بەرپرسی هێزەکانی داعش لە حەمرین بوو.

لێدوانەکە گوتی، فەرماندەکە و چوار لە لایەنگرانیان لە ناوچەی باکووری خۆرهەڵاتی بەعقوبەدا یەکشەمە کوژران.

ملیتانەکانی داعش لە ناوچەی شاخاوی حەمرین لە باکووری خۆرهەڵات لە پارێزگای دیالا ڕا دەست پێدەکات کە لە سەر سنوری ئێران هەڵکەوتوە کە دەبێتە باکوری رۆژئاوای رووباری دیجلە لە پارێزگای کەرکوک خۆیان ڕێکخستووە.

XS
SM
MD
LG