Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممەی سەر پۆلیسی عێراق ڕادەگەیەنێت


چەکدارانی ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی شەوی یەکشەممەیان بۆ سەر خاڵێکی پاسەوانی نزیک شاری کەرکوک ڕاگەیاند کە سەرچاوەکانی پۆلیس وتیان بەهۆی هێرشەکەوە 10 پۆلیسی عێراقی کوژراون و چواری دیکە برینداربوون.

ڕێکخراوی داعش کە چەکدارەکانی لەو ناوچەیەدا چالاکن، لەڕێی دەزگا هەواڵیەکەیانەوە لە تێلیگرام بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان وتیان چەکدارانی داعش بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوون لە شەڕکردن لەگەڵ ئەو پۆلیسانەی کە لە گوندێکی شارۆچکەی ڕەشاد جێگیرکرابوون، کە دەکەوێتە 30 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکوکەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا چەکدارانی داعش بۆمبی دەستکردییان لە قەراغی شەقامەکاندا چاندبوو تاوەکو ڕێگە لە هێزە پشتیوانیەکانی پۆلیس بگرن نەگەنە خاڵەکە، لە ئاکامدا سێ ئوتومبێلی پۆلیس تێکشکاون.

سەرچاوەکانی ئاسایش وتیشیان ڕۆژی یەکشەممەکاتێک کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر خاڵێکی پشکنینی سوپا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ لانی کەم سێ سەربازی عێراقی کوژراون و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG