Accessibility links

ژماره‌یه‌ک له‌ منداڵانی جیهادیه‌ به‌ندکراوه‌کان له‌ عێڕاقه‌وه‌ بۆ ئاڵمان نێردراون


Hoda Muthana

به‌ وتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەلای کەم 8 ئەڵمانی لە عێراق لە بەندیخانەدابوون، دوای ئەوەی بە هۆی ئەندام بوونیان لە ریزەکانی گروپی داعش حوکمی زیندانی درابوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمرۆ رایگەیاند کە ژمارەیەک لە مندالانی جیهادیە بەندکراوەکانیان لە عیراقەوە هێناوەتەوە بۆ وڵات، ئەمەش هاوکاتی ئەوەی کە جەنگ لە دژی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد کە ژمارەی ئەو مندالانەی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە و هەتا ئێستا هێنراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا زۆر نییە و دەشڵیت هێنانەوەی منداڵەکان بۆ ئەڵمانیا بە رەزامەندی باوانیان بووە و لە ئێستا دا ئەو منداڵانە وان لای خزمانیان و ئەوان بەخێویان دەکەن.

ئەوەی جێی ئاماژەیە مەحمود ئەردەم پارێزەری ئەوانەی هێنراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا لە راگەیه‌ندراویکدا دەڵیت لە نێو ئەوانەی هێنراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا سێ منداڵ هەن کە لەگەڵ دایکە تەمەن 31 ساڵیان دوێنێ گەیشتنە فرۆکەخانەی شتوتگارتی ئەڵمان و ئاماژەی بەوەش کرد هەر بەگەیشتنیان دەست بەجێ بران بۆ گرتوخانە .

هاوکات وەزراەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راشی گەیاند کە ئەو ئاگاداری کەیسی هاوڵاتیانی ئەڵمانیە لە باکوری سوریا دەست بەسەرن بەڵام ناتوانێت راستەوخۆ سەروسەودا لەگەڵ کەیسەکانیان بکات ، لەبەر ئەوەی باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە دیمەشق داخراوە.

XS
SM
MD
LG