Accessibility links

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی پاکستان لە کابوڵ ڕادەگەیەنێت


ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕۆژی هەینی سەر باڵیۆزخانەی پاکستانی لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

ڕۆژی هەینی هێرشێک کرایە سەر باڵیۆزخانەی پاکستان لە کابوڵ و پاسەوانێکی پاکستانی بە فیشەک بریندار بوو، ئیسلامئابادیش دەڵێت هەوڵێک بووە بۆ کوشتنی باڵیۆزەکەی کە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.

ڕێکخراوی داعش وتی هێرشەکە لەلایەن دوو چەکدارییەوە ئەنجام دراوە کە " چەکی نیشانشکنێن و ئاساییان پێبووە " و باڵیۆزی پاکستان و پاسەوانەکانیان کردۆتە ئامانج کە لەو کاتەدا لە حەوشەی باڵیۆزخانەکەدا بوون.

بەرپرسانی تاڵیبان وتیان لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن و باڵیۆزخانەکە لە بینایەکی تەنیشتییەوە تەقەی لێکراوە. پۆلیس دەڵێت گومانلێکراوێکیان دەستگیرکردووە و چەکەکانیشیان دۆزیوەتەوە.

ڕێکخراوی داعش وتی هێرشەکە بووەتە هۆی بریندار بوونی لانیکەم پاسەوانێک و زیانی گەیاندووە بە بیناکە.

ئۆفیسی دەرەوەی پاکستان وتی ئەو ڕاپۆرتانەیان بینیوە کە تیایاندا داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاندووە.

ئۆفیسەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بە ڕاوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەفغانستاندا، ڕاستیی ئەم ڕاپۆرتانە پشتڕاست دەکەینەوە." وتیشی هێرشەکە وەبیرهێنانەوەیەکە لەسەر مەترسی چالاکی چەکدارەکان لە ناوچەکەدا.

وتیشی " دەبێت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بە هەموو هێزمانەوە کاربکەین بۆ لە ناوبردنی ئەم مەترسییە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG