Accessibility links

تۆمارکراوەیەکی دەنگی بە ناوی ڕێبەری داعش بڵاودەکرێتەوە

  • VOA News

داعش تۆمارکراوەیەکی دەنگی لەسەر ئنتەرنێت بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت پەیامێکی نوێی ئەبو بەکر بەغدادی ڕێبەریانە.

تۆمارکراوەکە لە لایەن میدیای ناسراو بە فورقانی داعش ئەمڕۆ پـێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە و ماوەکەی نزیکەی 46 خولەکە. ئەگەربێت و پـشتڕاستبکرێتەوە، ئەوا دەبێتە یەکەم تۆمارکراوەی بەغدادی لە پاش ئەوەی لە سەرەتای مانگی یازدەی ساڵی 2016 بڵاوکراوە لە دوای دوو هەفتە لە دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی موسڵ.

هەروەها ئەو ڕاپـۆرتانەی ڕووسیاش بە درۆدەخاتەوە کە باسیان لە کوژرانی بەغدادی دەکرد لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باشوری ڕەققە. بەڵام کاربەدەسـتانی ئەمەریکا جەختیان لەوە دەکردەوە هیچ شتێک نیـیە بیسەلمێنێت بەغدادی لە ژیاندا نەمابێت.

لەم تۆمارکراوە نوێـیە باس لە هەڕەشەکانی کۆریای باکور بۆ سەر ئەمەریکا و ژاپـۆن دەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە تۆمارکراوەیەکی نوێـیە. هەروەها بە شان‌وباڵی چەکدارەکانی هەڵدەدات کە لە ئێستادا ناوچەیەکی ئێجگار زۆریان لەدەستداوە، لەوانە شاری موسڵ و بەشێکی گەورەی شاری ڕەققە کە هەتا ساڵێک لەمەوبەر بە پایتەختەکانی داعش ناودێردەکران.

XS
SM
MD
LG