داعش هێزه‌كانى به‌شێوه‌ى مه‌فره‌زه گه‌رۆك به پارێزگاكانى كه‌ركوك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین دا بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌رپرسانى ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش مه‌ترسى ئه‌و چه‌كدارانه بۆ سه‌ر شاروشارۆچكه‌كان ناشارنه‌وه.
نازم كه‌هیه رێكخه‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى له‌باشورى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند کە "داعش به‌شه‌وان زۆربه‌ى گونده‌كانى سنورى كه‌ركوك كۆنترۆڵ ده‌كات."
هەروەها گوتیشى، "شه‌وان ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ نێو شارۆچكه‌كان ده‌كشێنه‌وه. داعش له مۆڵگه‌كانیان ده‌رده‌چن و به‌ناوچه‌كه‌دا ده‌سورێنه‌وه."
له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا، داعش چه‌ندین کرداریان له‌ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك ئه‌نجامداوه، كه كوشتن و رفاندن و هێرشى جۆراو جۆر دەگرنەوە.
ئه‌حمه‌د خورشید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك، جه‌ختى له‌سه‌ر جم و جۆڵى فراوانى داعش له‌سنورى كه‌ركوك بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا كرد.
جه‌ختكردنه‌وه‌ى به‌رپرسان له‌سه‌ر جم و جۆڵه فراوانه‌كانى داعش له سنورى كه‌ركوك، هاوكاته له‌گه‌ڵ هۆشدارى به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى، له‌باره‌ى دروستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر شاروشارۆچكه‌كان به‌هۆى زیندوو بوونه‌وه‌ى داعشه‌وه.
لاى خۆشیه‌وه، محه‌مه‌د سامان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى ناحیه‌ى جه‌له‌ولاى پارێزگاى دیاله، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد داعش هێزه‌كانى به‌شێوه‌ى مه‌فره‌زه به حه‌مرین و په‌ڵكانه و سنورى جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌و گونده‌كاندا بڵاوه پێكردووه.
ناوبراو به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"كه‌م رۆژ هه‌یه، داعش له‌ناوچه‌كانى دیاله ته‌قینه‌وه و هێرش ئه‌نجام نه‌دات."
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جم و جۆڵى چه‌كدارانى داعش، هاوكاته له‌گه‌ڵ ململانێ سیاسیه‌كانى به‌غدا و نه‌مانى سه‌رنجى هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سه‌ر داعش، به‌هۆى ململانێى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه.