دانیشتوانى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك، كۆچى پێچه‌وانه‌یان ده‌ستپێكردووه و دواى رزگاربونیان له‌ژیانى ئاواره‌یى و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ حه‌ویجه، ئێستا جارێكى تر به‌ره‌و كه‌ركوك ده‌گه‌رێنه‌وه، به‌رپرسانى كه‌ركوكیش ده‌ڵێن"داعش گه‌راوه‌ته‌وه ناوچه‌كه و به‌شه‌وان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا باڵاده‌سته."
نازم كه‌هیه رێكخه‌رى پێشوى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه‌و حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌ركوك كه‌ئێستا له‌ناحیه‌ى تازه‌ى باشورى كه‌ركوكه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه و زاب و ریاز شه‌وان له‌ژێر كۆنترۆڵى داعشدان."
وتیشى"شه‌وانه داعش مه‌فره‌زه چه‌كدار به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوه پێده‌كات و خه‌ڵك ده‌كوژن و ده‌رفێنن."
چه‌كدارانى داعش به شێوه‌ى گروپ به ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه و به‌شه‌وان جم و جۆڵیان زۆره، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها له‌ماوه‌ى چه‌ند شه‌وى رابردوودا سه‌رۆك عه‌شیره‌تى جحێش و فه‌رمانده‌یه‌كى پۆلیس و چه‌ندین كه‌سى تریان كوشتووه.
ئیسماعیل حه‌دیدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"خه‌ڵكى حه‌ویجه ده‌ترسن، بۆیه ئێستا جارێكى تر حه‌ویجه ده‌هێڵن و به‌ره‌و كه‌ركوك دێنه‌وه."
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى نه‌بوونى هێزه عێراقیه‌كان له‌ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه‌و گه‌رانه‌وه‌ى داعش بۆ ناوچه‌كه، حه‌دیدى وتى"هێزه عێراقیه‌كان حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ریان كۆنترۆڵكرد، به‌ڵام له‌داعش پاكیان نه‌كرده‌وه."
وتیشى"بریاره دوو فیرقه سه‌ربازى عێراقى بێنه سنورى حه‌ویجه بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له‌داعش."
قه‌زاى حه‌ویجه و ناحیه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه بونه‌ته پێگه‌ى گروپه چه‌كداره سونه‌كان، زۆربه‌ى چه‌كداره‌كانیش دانیشتوى ئه‌و ناوچانه‌ن و پێشتر لایه‌نگیرى رژێمى به‌عس بوون.