Accessibility links

داعش دەڵێت گوتەبێژەکەی کوژراوە


ئاژانسی هەواڵەکانی داعش (ئەعماق) دەڵێت ئەبو محەمەد ئەلعەدنانی گوتەبێژەکەی داعش لە شەڕەکانی حەلەب کوژراوە.

ئاژانسەکە شەوی سێشەممە بە کاتی سوریا هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی لە شەڕەکانی حەلەب کوژراوە، بەڵام باس لەوە ناکات لە چ قۆڵێـکی شەڕەکانی حەلەب بووە یان بە دەستی کێ کوژراوە.

جێی ئاماژەیە لە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ئۆپەراسیۆنێـک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تەل رفعەت لە کانتۆنی عەفرین دەسـتیپـێـکردووە و چەند گوندێـک لە داعش ڕزگارکراون.

هێشتا هیچ سەرچاوەیەکی دیکە ئەم هەواڵەی ئەعماقی پشـتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ئەگەر ڕاستیش نەبێت نیشانەی ئەوەیە داعش لە دۆخێـکی زۆر خراپدایە و هەوڵی شاردنەوەی ڕێبەرانی دەدات.

عەدنانی ناوی ڕاستەقینەی (تەها سوبحی فەلاحە) یە و خەڵکی نزیک سەراقبی پارێزگای ئیدلیبی سوریا بوو. چەندان تۆمارکراوی دەنگی هەیە کە تیایدا هەڕەشە لە نەیارانیان دەکات و بە تایبەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا.

XS
SM
MD
LG