Accessibility links

داعش وێنەی کوشـتنکاریـیە دڕندانەکانی لە ئەفغانسـتان بڵاودەکاتەوە


چەکدارانی سەر بە داعش لە ئەفغانسـتان ڕۆژی سێشەممە ژمارەیەک وێنەی ترسناکیان لەسەر ماڵپەڕەکەیان بڵاوکردەوە و دەڵین ئەم وێنانە لە ئەفغانستان گیراون تیدا لاشەی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانی پیشاندەدات کە لە شەڕەکاندا لەگەڵ داعش کوژرابوون.

بە گوتەی داعش وێنەی کوژراوەکان لە دیمەنی پێکدادانی چەکداری نێوان ملیتانان و هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانی وەرگیراون ، لە ناحیەی کۆتی سەر بە پارێزگای نەنگەهار.

هەروەها وێنەکان ئوتومبیلێکی لەشکری هەمڤی یشاندەدات کە لەلایەن چەکدارانی داعش گیراوە هەروەها تەرمی چەند سەربازێکی ئەفغانی.

لەم مانگانەی دوایدا؛ روو لە هەڵچوونێکی یاخبونی داعش لە ئەفغانساتن بە دیکراوە، بە تایبەت لە پارێزگای نەنگەهار کە تیدا چەکدارانی داعش چەندان هێرشیان کردە سەر بازگەکانی هێزی پشکنینی ئەفغانی.

دەگوترێت کە ملیتانانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان لە ئەفغانستان کەسانی لاویان کردوەتە سەرباز و کچانی نەوجەوانیان بە زۆرە ملێ بە شوداوە.

موحەمەد هەنیف ئەتمار ، راوێژکاری ئاسایش لە ئەفغانستان هەفتەی رابردوو بە ئاژانسی ئەسۆسییەت پرێس ی گوتبوو کە گروپی داعش مەترسیەکی جدی بۆ ئەفغانستان دەخولقێنێت و رەنگە دووبارە وڵاتەکە بکاتە پەناگەیەکی سەلامەت بۆ تیرۆریستان.

ئەتمار وەک ئاماژەیەک بۆ قاعیدە و داعش و هەروەها چەکدارانی تالیبان گوتیشی کە تواناکانیان کەمی نەکردوە بەڵکو خۆیان بوژاندوەتەوە.

ژەنەراڵ جۆن ئێف کامبێل ؛ فرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان لە دەمێکی پێشوەختی ئەم مانگەدا بە سەنەتۆرانی ئەمریکای گوت کە چەکدارانی داعش گەرەکیانە پارێزگای نەنگەهار بکەنە بارەگای هەڵسوراندنی کارەکانیان. بە گوتەی کامپێل ژمارەیەک لە ئەندامانی تالیبان خەڵاکان بۆ داعش ئامادەدەکەن ، لە پێناو ئەوەی داری لە داعش بەدەست بێنن.

وێنەکانی ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی داعش بلاوکرانەوە دوای ئەو وێنانەی دیکەی هەفتەی رابردوو دێت کە تیدا ئەوە دەردەخات کە گوایە هێزەکانی داعش راهێنان بە شەڕکەرانی روسی دەکەن. بە گوێرەی راپۆرتەکانی هەوڵگری مەزەندە دەکرێت کە دوو هەزار هەتا سێ هەزار ملیاتانی داعش لە روسیادا هەبێت.

XS
SM
MD
LG