Accessibility links

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر زانکۆی کابوڵ ڕادەگەیەنێت


بەهۆی هێرشێکەوە بۆ سەر زانکۆی کابوڵ 22 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، لەلای خۆیەوە دەزگای ئەعماقی سەر بە ڕێکخراوی داعش لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر زانکۆی کابوڵی ڕاگەیاند.

ڕێکخراوی داعش لە بەیاننامەیەکدا وتی دووان لە چەکدارەکانی هێرشیان کردۆتە سەر زانکۆی کابوڵ و دواتر ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە و کوژراون.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەم هێرشە ترسناکە، دووەمین هێرشە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بکرێتە سەر فێرگەیەک لە کابوڵ، هەروەها مەترسییە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ بۆ خوێندن."

یەکێتی ئەوروپاش بە هەمان شێوە بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و بە " کارێکی خراپی تیرۆریستی " ناودێرکرد. وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی " لەم جۆرە کارانە بە ئامانجکردنی نەک تەنها هاوڵاتیانی مەدەنیە بەڵکو هێرش کردنیشە بۆ سەر داهاتووی ئەفغانستان."

وەزارەتی تەندروستی گشتی ئەفغانستان وتی لانی کەم 22 کەس کوژراون و 22 کەسی دیکە برینداربوون، بەرپرسانی وڵاتەکەش ئاماژەیان بەوەدا زۆرینەی قوربانییەکان خوێندکارن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG