شاژنی به‌ریتانیا ئه‌لیزابێث گه‌یشته کۆماری ئێرله‌ندا که یه‌که‌مین سه‌ردانه له لایه‌ن خێزانی پاشایه‌تی به‌ریتانیاوه.
شاژنی به‌ریتانیا و هاوسه‌ره‌که‌ی شازاده فیلیپ پێشوازیـیه‌کی فه‌رمیان لێ‌کرا له سه‌ره‌تای گه‌شته‌که‌یان له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه که 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت له میانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆمب ته‌قاندنه‌وه له هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا.
ئه‌ندامانی جوداخوازی IRA دژایه‌تی سه‌ردانه‌که‌یان کردووه و له‌شکری ئێرله‌ندا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بۆمبێکی پوچه‌ڵکرده‌وه که له جانتایه‌ك له نێو باسێکدا له دوبلن دۆزرابووه.
هه‌ر ماوه‌یه‌کی کورت به دوایـیدا ئامێرێکی تر له نزیك وێزگه‌یه‌کی هاتوجۆ دۆزرایه‌وه.
شای به‌ریتانیا جۆرجی پێنچه‌م دواترین شای به‌ریتانیا بووه که سه‌ردانی ناوچه‌که‌ی کردبیت که ئیستا به کۆماری ئێرله‌ندا ده‌ناسرێت و له ساڵی 1911 گه‌شته‌که‌ی کردبوو له‌و ده‌مه‌ی هێشتا به‌شێك بوو له به‌ریتانیا.
جێی باسه شاژنی به‌ریتانیا ئه‌لیزابێث له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا چاوی به سه‌رۆکی ئێرله‌ندا مێری مك ئه‌لیسی که‌وت و هه‌روه‌ها سه‌ردانی شوێنه‌واری کۆژراوانی شه‌ڕی ئێرله‌ندا کرد.