به که‌می 3 که‌س کوژراون له ئاکام ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک بۆمب له عێراق.
کاربه‌ده‌ستان ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن هه‌ینی بۆمبێک له ژێر ماشێنێک که له نزیک شار که‌ربلا ڕاگیرابوو ته‌قیوه‌ته‌وه، به که‌می 2 که‌سی کوشتووه.
ته‌قینه‌وه‌که له کاتێک ڕوویدا که به هه‌زاران زیاره‌تچی شیعه بۆ به‌شداریکردن له بۆنه‌یه‌کی ئاینی له شاره‌که کۆبووبوونه‌وه.
هاوکات، کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بۆمبێکی لاڕێگا له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئاکام نه‌فه‌رێک کوژراوه و 3 که‌سیش برینداربوون.
ڕووداوه‌کان له کاتێکدا ڕوویاندا که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌کانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له عێراق تا کۆتایی ساڵ.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به توانای عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باری ئاسایش پاش ده‌رچوونی هێزکانی ئه‌مه‌ریکا.