Accessibility links

سەرچاوەکانی پۆلیس: هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە بەغداد خۆپیشاندەرێک دەکوژن


سەرچاوەکانی پۆلیس بە ڕۆیتەرزیان وت هێزەکانی ئاسایشی عێراق ڕۆژی سێشەممە بەلایەنی کەمەوە خۆپیشاندەرێکیان کوشتووە و 24 کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوەکە وتی خۆپیشاندەرەکە بە فیشەکی چەکێکی ڕاوکردن کوژراوە، ئاماژەشی بەوەدا پێنج کەسی دیکە هەر بەو فیشەکانە برینداربوون و ئەوانی دیکە برینەکانیان بەهۆی گازی فرمێسک ڕژێنەوە بووە.

سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوەدا بەلایەنی کەمەوە 23 کەسیش لە هێزەکانی ئاسایش برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG