له شـاری کوتی ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق به سه‌دان هاوڵاتی عێراقی هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر باره‌گاکانی پارێزگای ئه‌و شـاره وه‌ک خۆپـیشـاندانێـک له دژی ئاسـتی نزمی خزمه‌تگوزاریـیه گشـتیه‌کان، ئه‌و کاره‌ی که بووه به مایه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش‌دا و له ئاکامدا به لای که‌م 3 که‌س کوژران.
ئه‌مڕۆ پـتر له 2 هه‌زار که‌س به‌شـداریان له خۆپـیشـاندانه‌کاندا کرد و داوای لابردنی به‌رپـرسه گه‌نده‌ڵه‌کانی پارێزگای واستیان کرد که شـاری کوت ناوه‌ندێتی.
هه‌ندێـک خۆپـیشـانده‌ر بردیان هاویشـتبوو و ئاگریشـیان به‌ردابووه ده‌ره‌وه‌ی نووسینگه‌کانی پارێزگای ئه‌و شـاره و هه‌ندێـکی تریش چووبوونه ناو باره‌گاکانه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌و شـاره ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردبوو و له ئاکامدا به لای که‌م 3 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 30 که‌سی تر برینداربوون.
شایانی باسه له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا خه‌ڵـکانی عێراق له چه‌ند شـارێـکی عێراقدا خۆپـیشـاندانی بچووکیان ئه‌نجام دابوو و تیایدا داوای باشـکردنی وزه‌ی کاره‌با و باشـکردنی ڕه‌وشی خزمه‌تگوازیـیه‌کانی گشـتی تریان کردبوو.
ئه‌م خۆپـیشـاندانه هاوکاتی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به حکومه‌تن له چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی تردا وه‌ک ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دوایی میسر و تونس که بوون به مایه‌ی لاچوونی سه‌رکرده سـته‌مکاره‌کانی ئه‌و وڵاتانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.