سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی ڕۆژی چوارشەممە بۆ یەکەمین جار لەدوای ئەوەی بووە سەرۆک وەزیر سەردانی کوەیت دەکات.
نوێنەری عێراق لە کوەیت عەلاء هاشمی بە ڕۆیتەرزی وت " مەبەست لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیری عێراق بۆ کوەیت تەواوکردنی سەردانەکانیەتی بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق و هەماهەنگی هاوبەشە لەنێوان دوو وڵاتەکەدا، بەتایبەتی دوای پێکهێنانی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوانیان کە لە دوانزەی ئەم مانگەدا بە سەرۆکایەتی هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و کوەیت پێکهێنرا."
هاشمی وتی سیاسەتی کوەیت و عێراق ئێستا لەیەکترەوە نزیکە، بەتایبەتی دوای کۆبوونەوەکانی لیژنە هاوبەشەکەی نێوانیان.
ئەم سەردانەی عەبدولمەهدیش لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێراندا دێت،.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز