Accessibility links

سەرۆک کۆماری عێڕاق: هاوکاری و هاوسوزی تەنیا بژارەی ئێمەیە بۆ خەبات لە دژی تیروریزمی نیونەتەوەییە


Iraq President Barham Salih speaks during the 76th session of the U.N. General Assembly in New York, Sept. 23, 2021.سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە ٧٦ مین کۆبوونەوەی گشتی سالانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک. ٢٣ی مانگی ٩ی ٢٠٢١ی زاینی
Iraq President Barham Salih speaks during the 76th session of the U.N. General Assembly in New York, Sept. 23, 2021.سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە ٧٦ مین کۆبوونەوەی گشتی سالانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک. ٢٣ی مانگی ٩ی ٢٠٢١ی زاینی

روژی پێنجشەمە سەرۆک کۆماری عیراق، بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەی گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا گوتاری لە سەر دۆخی عێراق پێشکەش کرد و لە سەر پێویستی بۆ درێژەپێدانی خەبات لە دژی تێرۆرێزم پێی داگرت.

سەرۆک کۆماری عێراق لە بەشێکی گوتارەکەیدا ئاماژەی پێدا کە ئەمرۆ عێڕاق هەول دەدات ئەو ناوچانەی لە چنگ داعش رزگار کراون سەر لەنوێ ئاوەدانیان بکاتەوە و دلنیابێت کە خەڵکی ئاوارە بتوانن بگەرینەوە سەر ماڵی خۆیان.

هەروەها جەختی کرد: "هاوکاری و هاوسوزی تەنیا بژارەی ئێمەیە بۆ خەبات لە دژی تیروریزمی نیونەتەوەیی و ئەگرووپانەی کە پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکەن. ئێمە دەبێت لە دژی سەرچاوەکانی دارایی تێرۆر خەبات بکەین و رووبەرووی کارتێکردنەکانی مەترسیداری ببین و زیانەکان بۆ قوربانێکانی دەستی تێرۆر قەرەبوو بکەینەوە؛ مسوگەری بکەین کە ئەو جۆرە ئازارە خەمهێنەرانە دووپات نەبنەوە."

ئەو شیکردەوە کە لە ئەو پەیوەندییەدا، عێراق یاسایەکی پەسند کردوە کە کۆمەک بە ئەو ئێزدییانە بکات کە لە چنگ ستەمکاری داعش گیانیان رزگاربووە کە کۆشتنی بە کۆمەڵ، بە زۆر خەڵک بردنە سەر ئاینی تر و دەستدرێژی سێکسی کە بۆ سەر هەزاران خانم و کچی ئێزدی کرا.

ئەو گوتی ئەو یاسایە ژنان لە هەموو کەمینەکانی ئەتنی دیکەش لە عێراقدا دەگرێتەوە.

ئەو لە درێژەی گوتارەکەی دا ئاماژەی کرد کە پیشکەوتنی گەورەیان لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو هەریمانە دا وەدەست هێناوە کە لە چنگ کوت و بەندی تێرۆریزم رزگاریان هات، بەڵام کوتی ولاتەکەی هیوادارە لە لایەن نیونەتەوەییەوە پشتیوانی لێ بکرێت.

سەرۆک کۆمار پێی داگرت کە "ئێمە دەبێت وەڵامی پێدوایستییەکانیتەنگەتاوی مرۆڤایەتی بدینەوە و توانایی بۆ سازکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی سەرەتایی و پێویست لە ولات دا بە هێز بکەین بە چەشنێک هاووڵاتیانی ئێمە لە توانایان دابێت جارێکی دیکەخاوەنی ژیانێکی پڕ لە سەروەری و ئاسایی ببن."

XS
SM
MD
LG