Accessibility links

سەردانەکەی سەرۆک وەزیری عێراق بۆ سعودیە دواخرا


وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وتی بەهۆی ئەوەی پاشای سعودیە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، سەردانەکەی سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمی بۆ سعودیە دواخراوە.

فەیسەڵ لە تویتەر نوسیویەتی " بەهۆی ئەوەی کە پێمان وایە ئەم سەردانە زۆر گرنگە و دەمانەوێت سەرکەوتوو بێت، سەرکردایەتی سعودیە بە هەماهەنگی لەگەڵ براکانمان لە عێراق بڕیارماندا سەردانەکە دوابخەین."

لە ماوەی ڕابردوودا دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری دیوانی پاشایەتیەوە بڵاویکردەوە پاشا سەلمان بەهۆی هەوکردنی زراویەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تایبەتی مەلیک فەیسەڵ تاوەکو پشکنینی تەندروستی بۆ بکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG