هاوپه‌یمانان كه له‌ڕابردوودا، له‌رێگه‌ى مه‌شق پێكردن و پێدانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى، هاوكارى پێشمه‌رگه بوون له‌شه‌ڕى داعشدا،به‌ڵام چیتر ئاماده‌نین هه‌ماهه‌نگیه‌كانیان به‌رده‌وامى پێبده‌ن، گه‌ر پێشمه‌رگه‌ى پارتى و یه‌كێتى یه‌كنه‌خرێنه‌وه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش كه تازه وه‌كو فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى 70 ى یه‌كێتى ده‌ست به‌كاربووه، نه‌یشارده‌وه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه هۆشداریان پێدراوه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، "هه‌ماهه‌نگیه‌كانتان له‌گه‌ڵ ڕاده‌گرین،گه‌ر پێشمه‌رگه یه‌كنه‌خه‌نه‌وه."
گوتیشى"به‌ریتانیه‌كان و ئیتالیه‌كان به چڕى له خه‌تن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، بڕیاره سبه‌ینێ وه‌فدێكى ئیتالیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانمان بكه‌ن."
به‌پێى زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، پارتى و یه‌كێتى له‌ژێر فشارى هاوپه‌یمانان و ڕاى گشتى دا، ناچارن به‌شێكى زۆر له هێزه‌كانیان یه‌كبخه‌نه‌وه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و یه‌خستنه‌وه‌یه سه‌رجه‌م هێزه‌كان بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى وت"یه‌كێتى و پارتى مه‌بده‌ئیه‌ن ڕ‌ازى بوون پێشمه‌رگه یه‌كبخه‌نه‌وه، به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵێك گرفت له ئارادان."
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ى به‌گرفته‌كان كرد و روونیكرده‌وه، یه‌كێتى ترسى له‌وه هه‌یه له حاڵه‌تى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا، ئه‌و هێزه به‌ته‌واوه‌تى بكه‌وێته ده‌ست پارتى، به‌و پێیه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه باڵاكان لاى ئه‌و حیزبه‌ن، وتى"جیا له‌وه‌ش دوو هێزى تایبه‌ت هه‌ن،كه پارتى و یه‌كێتى نایانه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى بن."
به‌ڵام مسته‌فا چاوڕه‌ش ، كه هاوكات ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى یه، ڕه‌تیكرده‌وه حیزبه‌كه‌ى ترسى له تێكه‌ڵكردنى هێزه‌كان هه‌بێت، وتى"ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگه له‌گه‌ڵ پارتى دا دابنیشین، ئیش و كارى هێزه‌كان به‌یه‌كسانى دابه‌ش بكه‌ین، تا هیچ لایه‌كمان مه‌غدور نه‌بین."
وتیشى"وه‌كو ستافێك له‌سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى نێوخۆیمان ئه‌نجامداوه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه."
هێزه‌كانى 70 و 80 ى پێشمه‌رگه تا ئێستا یه‌كنه‌خراونه‌ته‌وه،چه‌ندین هێزى تریش هه‌ن كه هێشتا له ژێر فه‌رمانى حیزبدان، به‌ڵام تائێستا 14 لیوا یه‌كخراونه‌ته‌وه و له‌ژێر فه‌رمانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دان.
عه‌مید عیرفان حه‌مه‌خان، كادێرى پارتى و جێگرى فه‌رمانده‌ى لیواى 3 ى پێشمه‌رگه، كه یه‌كێكه له لیوا یه‌كخراوه‌كان، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى وت"پێمانخۆشه سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا یه‌كبخرێنه‌وه."
وتیشى"پێشمه‌رگه یه‌كخرایه‌وه و كرایه هێزێكى نیزامى، ئه‌وكات مه‌شقى پێده‌كرێت و پڕچه‌كیش ده‌كرێت."
فشاره‌كانى هاوپه‌یمانان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌وه‌یه تا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هێزێكى فه‌رمى دا بێت نه‌ك هێزى حیزبى، هه‌روه‌ك ده‌شیانه‌وێت له‌كاتى پێویست دا، پشتیوانى ئه‌م هێزه بكه‌ن بۆ شه‌ڕى تیرۆر.