Accessibility links

هەڵبژاردن لە عێراق کۆتای پێهات


کەناڵە تەلەفزیۆنییە عێراقییەکان ڕاستەوخۆ وێنەی ئامێری دەنگدانیان پیشان دا کە کاتژمێر 6 ی ئێوارە ئۆتۆماتیکی داخرا و دەنگدان لەسەراتای وڵاتدا لە یەک کاتدا کۆتای پێهات.

ئەمە یەکەم جارە ئامێرێکی هێندە پێشکەوتوو بەکاربهێنرێت و ئامانج لێی ڕێگرتنە لە ساختەکاری کە زۆرجار دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان ڕوودەدەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق موستەفا کازمی پرۆسەی هەڵبژاردنی بە سەرکەوتوو وەسف کرد.

کازمی لە تویتێکدا نووسی، "سوپاس بۆ خوا ئەرکی خۆمان بەجێهێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام."

ئەمە پێنجەم جارە لە عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامدەدرێت. هەندێک ئەمە وەکو سەرکەوتنێک بۆ دیموکراسی لە وڵاتەکە دادەنێن هەرچەندە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ڕێژەی بەشداری دەنگدان کەمە.

تا نیوەی ڕۆژ، ڕێژەی دەنگدان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق کەمتر لە 25% بوو. دیار نییە ئایا دوای نیوەڕۆ ئەم ڕێژەیە زیادیکردووە یاخود نا.

زیاتر لە 3400 کاندید هەوڵی وەدەستهێنانی یەکێک لەو 329 کورسیەی پەرلەمانیان دەدا. زیاتر لە 1200 چاودێری بیانی و نزیکەی 150 هەزار چاودێری ناوخۆی لە بنکەکانی دەنگدان بوون لە هەر نۆزدە پارێزگاکەی عێراق.

کۆمسیۆن بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکردووە و چاوەڕێدەکرێت لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بڵاوبکرێنەوە.

دەنگدانی گشتی کە لە 6 ی بەیانی دەستیپێکرد ماوەی 11 کاتژمێری خایاند. کۆمسیۆن دەڵێت سندوقەکانی دەنگدان لە ڕێگەی فڕۆکەی سەربازییەوە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی دەستنیشانکراویان بۆ جیاکردنەوە.

XS
SM
MD
LG