Accessibility links

سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێم: هەڵبژاردن موڵکی خەڵکە و نابێت ڕێگری لە ڕووماڵکردنی بکرێت


بنکەیەکی دەنگدان لە شاری بەسرە، سێشەممە 5 ی مانگی دەی 2021
بنکەیەکی دەنگدان لە شاری بەسرە، سێشەممە 5 ی مانگی دەی 2021

حاکم ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لیژنەی داکۆکیکار و بەرگری لە مافی ڕۆژنامەنووسان چەند ڕێنماییەکییان ئامادەکردووە بۆ ڕووماڵی هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی ئەم مانگە لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە.

حاکم ئازاد
حاکم ئازاد

دەربارەی ڕێنماییەکان، سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد "خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە ڕۆژنامەنووسان پابەندبن بە ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی، یاسای ژمارە 35 ی ساڵی 2007 یاسای کاری ڕۆژنامەوانان لە هەرێمی کوردستان هاوکات داواش دەکەن ڕۆژنامەوانان زانیارییەکانی ڕووماڵی هەڵبژاردنەکان بە دروستی بڵاوبکەنەوە."

حاکم ئازاد محەمەد ئەوەشی وت، جگە لە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەشێکی بەرچاو لە میدیا نێودەوڵەتیەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپاش بەشداردەبن لە ڕووماڵی هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی عێراق.

سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو " کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باجی تایبەتی ڕووماڵی هەڵبژاردنەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست دەکات لەو ڕووەوە لەگەڵ کۆمسیۆن لەسەر خەتین."

لە کۆتایی قسەکانیدا حاکم ئازاد سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت" بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقمان ڕاگەیاندووە هەڵبژاردن موڵکی خەڵکە و بە هیچ جۆرێک نابێت ڕێگری بکرێت لە ڕووماڵی پیشەییانەی دەزگاکانی ڕاگەیان لە هەڵبژاردنەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:24 0:00


XS
SM
MD
LG