Accessibility links

مەلایەکی پەیوندیدار بە خۆپێشاندانەکانی بەسرە کوژرا


بە خاک ئەسپاردنی تەرمی وسام ئەلغراوی، یەکشەمە ١٨ی نوامبری ٢٠١٨، بەسرە
بە خاک ئەسپاردنی تەرمی وسام ئەلغراوی، یەکشەمە ١٨ی نوامبری ٢٠١٨، بەسرە

نزیکان و خزمەکانی ئەل غراوی تەرمی ناوبراویان یەکشەمە بە نێو بەشەکانی شاردا دەگەڕاند و داوایان لە پولیس دەکرد کە بکوژانی بناسێنن و دادی ئەوان بپرسن.

سەدان دانیشتوی بەسرە یەکشەمە بەشداریان لە ناشتنی مەلایەک دا کرد کە پولیس گوتی لە دەرەوەی ماڵەکەی دوای ئەوە کوژرا کە داوای لە خۆپێشاندەران کرد سەبارەت بە کەم و کوری لە خزمەتەکانی گشتی نێو شارەکەی دەست بدەنە چەک.

وسام ئەل غراوی کەسێکی ناسراو لە خۆپێشاندانەکان بوو کە داوای ئاوی خاوێن و کارەبای پێویستیان بۆ شارەکەیان دەکرد. بەسرە زیاتر لە نەود لە سەدی نەوتی عێراق بەرهەم دێنێت بەڵام لە کەم و کوری ئاوی خاوێن و کارەبای بەردەوامدا دەژیت.


پولیسی بەسرە دەڵێت ئەل غراوی لە بەردەرگای ماڵەکی لە ناوەندی شار لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە درەنگانی شەمە دەسترێژی لێکرا.

ئەو لە خۆپێشاندانی هەینی لە گرتە ڤیدئۆیەک دا دەڵێت مەلاکان لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا فتوایەک بۆ هەلگرتنی چەک دەردەکەن. ئەو گرتە ڤیدئۆیە لە سەر میدیای کۆمەڵایەتی عێراقدا بڵاوکراوەتەوە.


ئەل غراوی دەبێتە دووهەم چالاک بکوژرێت لە وەتا خۆپێشاندان پار هاوین لە شاری بەسرە دەستی پێکرد. یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپێشاندان، سوعەد ئەل عەلی، لە مانگی سێپتامبردا لە لایەن چەکدارێکەوە کوژرا، دوای ئەوەی خۆپێشاندەران ڕەخنەیان لە ئێران گرت کە سیاسەتی سەرانسەری عێراق لە ژێر کارتێکردنی ئەو ولاتە دایە.

لە خۆپێشاندانی مانگی سێپتامبردا خۆپێشاندەران کونسولخانەی ئێرانیان ئاگرتێبەردا و هێرشیان بۆ سەر چەندین سەرکردایەتی جۆراوجۆری ئەو ملیتانانە برد کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات. هەروەها گەلێک خانوبه‌رەکانی حکومەتی لە شارەکەدا ئاگرتێبەردرا.

خۆپێشاندانی خەڵکی بەسرە لە ٢٨ی ئاگوستی ٢٠١٨
خۆپێشاندانی خەڵکی بەسرە لە ٢٨ی ئاگوستی ٢٠١٨

هەروەها گومان سەر لە نوێ لە ملیتانەکانی ناسراو بە حەشدی شەعبی لە یەکشەمەدا هەبوو. محەمەد ئەل غراوی یەکێک لە نزیکانی ئەو مەلا کوژراوە دەلێت:

"ئێمە لێرە جارێکی دیکە بۆ ئاسایش و پولیسی بەسرەی دووپات دەکەینەوە کە داخوا ئایا ئێوە ئەرکی خۆتان بە جێگەیاندوە واتا پێش بە ئەو ملیتانانە بگرن کە گەنج و زانایان دەکوژن؟"

XS
SM
MD
LG