کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوه‌کانی هێرش بۆ سه‌ر کڵێسا‌ی کاتۆلیكی به‌غدا گه‌ێشتۆه 52 که‌س. ڕێکخراوی دۆڵه‌تی ئیسلامی عێراق سه‌ر به ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌که‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ. ئه‌مرۆ دوشه‌ممه، پاپا به‌نه‌دیکت ناپه‌سندی ئه‌م هێرشه‌ی کردوو وه به ده‌رندانه ناوی هێنا. ئه‌و داوای له کۆمه‌ڵگای جیهانی دوپات کرده‌وه هه‌ۆڵ به‌ده‌ن ئاشتی بۆ هه‌رێمه‌که دابێن بکرێت.
د‌ره‌نگانێکی یه‌كشه‌ممه، هێزه‌کانی عێراقی هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر کڵێسا‌ی سیده ئه‌لنه‌جاتی گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده‌ی به‌غدا چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار خۆیان ده‌ناو کڵێسـاکه ڕۆکردبوو و زیاتر له 100 که‌سی ناویان به بارمته گرت.
تا ئێسـتا ڕوون نیـیه چه‌ند که‌س به ده‌سـتی چه‌کداره‌کان کوژراون و چه‌ندی دیکه له میانه‌ی هه‌وڵی ڕزگارکردنه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
به‌لانی که‌م 30-ی مه‌سیحی و چه‌ندین هێزی ئاسایشی عێراق کۆژراوه‌ن. زیندوماوانی ئه‌م روداوه ده‌ڵێن میلیتانه‌کان به‌ته‌قه‌کردن چوبونه ناو کڵێساکه‌و و ده‌موده‌ست له نزیکه‌وه ته‌قه‌یان له قشه‌یه‌ک کردبو و کوشـتبوویان.
پۆلیس ده‌ڵێت 5 تا6 میلیتان کوژرابون و 8ی تریان ده‌ستگیر کرابوون. له‌شکری ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی هه‌وایی بۆ کرداری به‌هاوار چونی هێزه‌کانی عێراقی دابین کردبوو.
دۆڵه‌تی ئیسلامی عێراق ده‌مێکه داوای ئازادکرانی میلیتانی خۆی له گرتوخانه‌کانی عێراق و میسر ده‌کات.