Accessibility links

مستەفا کازمی: ئەرکی جەنگی ئەمەریکا لە عێڕاق کۆتاییپێهات


سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی کۆتاییهاتنی ئەرکە جەنگییەکانی ئەمەریکای لە عێڕاق ڕاگەیاند.

مستەفا کازمی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند " ئەرکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتاییهات و سەرجەم کەرەستەکانیشیان بردە دەرەوەی وڵات، لەمەولا ئەرکی ئەوان دەبێتە ڕاوێژکاریی و پاڵپشتی بە گوێرەی دەرەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی. سوپاس بۆ هاوبەشەکانمان لەشەڕی دژی داعش و هێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان."

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مانگی حەوتدا ڕێکەوتنێکیان مۆرکرد بۆ ئەوەی بە فەرمی کۆتایی بە ئەرکە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق بهێنن تا کۆتایی ساڵی 2021.

XS
SM
MD
LG