Accessibility links

زیاد جەبار: بەدوری دەزانم دوو سەد ملیارەکە ببڕدرێت چونکە لە ڕووی یاساییەوە ناکرێت، بەڵام ئەگەر گرفتی سیاسی دروست بوو ئەوە نازانم


Kurdistan region's parliament

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا باس لە ئەگەری بڕینی 200 ملیارەکەی بەغداد بۆ هەرێم دەکات، هەروەها باسیش لە چارەسەرکان دەکات بۆ دۆخی ئابوری هەرێم، هەروەها با لە پێشبینی خۆی دەکات بۆ دۆخی ئابوری هەرێم و خەڵک.

“پێم وانیە دوو سەد ملیارەکە بەتەنها بۆ ئەم مانگە بوبێت“

لەسەرەتای لێدوانەکەیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە ئەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردرابێت دوا مانگ بوبێت لەو ڕووەوە زیاد جەبار ڕایگەیاند“ من پێم وانیە دوو سەد ملیارەکە بەتەنها بۆ ئەم مانگە بوبێت و بڕدرابێت، چونکە لە ڕووی یاساییەوە هی ئەوە نیە کە ببڕدرێت ڕەنگە لەڕووی سیاسیەوە بەربەستی بۆ دروست بێت بەڵام وەکو بڕین بەو ڕەهاییە باس نەکراوە وەک دەزانرێت پێرێ دوو سەد ملیارەکەی مانگی یانزە هات. “

سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێم زیاتر قسەکانی ڕونکردەوە و وتی“ بەدوری دەزانم بەغداد دوو سەد ملیارەکە ببڕدرێت چونکە لە ڕووی یاساییەوە ناکرێت، بەڵام ئەگەر گرفتی سیاسی دروست بوو ئەوە نازانم گرفت بۆ هاتنی دوو سەد ملیارەکە دروست دەبێت یاخود نا. “

“سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم“

هەروەها وتیشی“ وەک دەزانرێت داهاتی کوردستان لە چەند سەرچاوەیەکەوەیە، یەکەمیان داهاتی ناوخۆ، دووەم هاوکاری هاوپەیمانان، هەروەها پارەی فرۆشتنی نەوت، بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی سەرجەمی ئەو داهاتە بۆ تەواوکردنی موچە بەکاردێت لە گەڵ پارەکەی بەغداد. “

“گەرەنتی هاتنی 200 ملیارەکە“

سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێم ئەوەشی وت“ ئەوەی کە گەرەنتیە بۆ هاتنی ئەو بڕە پارەیە (دوو سەد ملیارەکەی بەغداد) تەنها یاسای بودجەی ساڵی 2021 ە، چونکە وەک دەزانرێت ئێستا پەرلەمان هەڵبژێردراوە کۆنەبۆتەوە، حکومەتی نوێی عێراق پێکنەهاتووە، بۆیە وای بۆ دەچم تا ماوەیەکی درێژ ڕەنگە هەر لەسەر بودجەی 2021 عێراق بڕوات لە حاڵەتی ئەگەر نەتوانرا یاسای بودجەی ساڵی نوێ پەسەند بکرێت ئەوا مانگانە 1/12 جێبەجێدەکرێت. “

“ بارودۆخی ئابوری هەرێم لە ساڵی ئایندە باش نابێت ئەگەر هەرێمی کوردستان بەردەوام نەبێت لە چاکسازی“

سەبارەت بە پێشبینییان بۆ ساڵی ئایندە لە ڕووی دۆخی ئابورییەوە؟ زیاد جەبار وتی“ هەرێمی کوردستان بەردەوام نەبێت لە چاکسازی بارودۆخی ئابوری هەرێم لە ساڵی ئایندە باش نابێت، بە دڵنیایی کە بارودۆخی ئابوری هەرێم باش نەبوو حکومەتی هەرێم، یەکەم کار کە بیکات دەست دەبات بۆ موچەی فەرمانبەران. “

زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ‌
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ‌

“ ئەوەش جۆرێکە لە لێبڕین ئومێد دەکەم نەگاتەوە ئەوە “

لەبارەی ئەوەی پێشبینی دەکات لە حاڵەتی بڕینی 200 ملیارەکەی بەغداد لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە؟ زیاد جەبار وتی“ مەرج نیە لێبڕینی موچە دەستپێبکاتەوە، خۆی هەر بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیووە لە ڕابردوودا لێبڕین هەر نەبوو، بەڵکو بە دوو مانگ جارێک موچە دراوە کە ئەوەش جۆرێکە لە لێبڕین ئومێد دەکەم نەگاتەوە ئەوە و ناشگاتەوە ئەوە من ڕەشبین نیم گەشبینم. “

“پێویستە حکومەتی هەرێم خۆی کۆمبکاتەوە و ئەو هەموو بەهەدەردانەی هەیە لە هەرێمی کوردستان نەیهێڵێت. “زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێم وایوت “

“ دەبێت هەرێم لە گەڵ بەغداد هەوڵی ڕێککەوتن بدات، نا بێت بەرەوە ئەوە بڕوات کە تێکی بدات “

دەربارەی چارەسەر بۆ دۆخی دڵەڕاوکێی هەرێم بۆ ئەوەی هەر چەند مانگێک خەڵک توشی دڵەڕاوکێی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم نەبێت؟ سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێم وتی“ ئێمە وەک هەرێم دەبێت بەردەوام هەوڵی ڕێککەوتن بدەین لەگەڵ بەغداد، نابێت لە گەڵ بەغداد بەرەو ئەوە بڕۆین کە تێکی بدەین، چونکە ئێمە هەرێمێکین لە چوارچێوەی دەستور لە ناو عێراقدا ناکرێت ئەو دابڕانە هەبێت چونکە ئەمە دوو لایەنەیە، دەبێت هەرێمی کوردستانیش هەندێک ئیلتیزام جێبەجێبکات وە پشکی هەرێمیش لە دەستوردا پارێزراو بێت.“

جێی باسە دوێنێ چوارشەممە12/22/021 پڕۆفیسۆر د.فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عیراقی فیدراڵ کەهاوکات پڕۆفیسۆرە و هەڵگری بڕوانامەی ئابورییە لەزانستی ئابوری لە وتووێژێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو“ ئەمە کۆتا مانگی ناردنی 200 ملیارەکە بوو هەتا ئێستا، دەشڵێت“ ئێستا ته‌واو بەغداد 200 ملیارەکەیان ڕاگرتووه‌ به‌داخه‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه‌، هەرچەندە من حه‌زناكه‌م خه‌ڵك بێ ئومێد بكه‌م، جابۆیه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر خه‌می خۆیشی نه‌خوات خه‌می ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕه‌ش و ڕووته‌ی هه‌رێمی كوردستان بخوات و جووڵه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكات، بەڵام نابێت وەفدی جارەکانی تر بچنەوە بەغداد چونکە ئەگەر هەمان وەفدی پێشوو بچنەوە بەغداد ئەوا ئه‌وه‌ ڕووده‌دات كه‌ ئێستا ڕوویداوه‌ كه‌ 200 ملیاره‌كه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نایه‌ت. “

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:43 0:00


XS
SM
MD
LG