Accessibility links

ئاری هەرسین: هێرشەکانی داعش پەیامێکی زۆر ڕوونە بۆ عێراق و هەرێم


ئاری هەرسین
ئاری هەرسین

پاش ئەو هێرشانەی ئەم دواییەی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە، کەوتنەوەی قوربانی، لە لایەن هەندێکەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە ڕەخنەی ئەوە دەگیرا کە دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێم چۆنە زانیاری پێش وەختەیان نیە لەسەر ئەو هێرشانەی داعش! ئاری هەرسین سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی\لە هەڵەبجە و سلێمانی دەڵێت“ ئەمە نەک هەر پرسیاری هەندێک خەڵکە، بەڵکو تێبینێیەکی بەهێزە یانی چۆن دەزگای هەواڵگری ئێمە نەیتوانیووە بایی ئەوەندە زانیاری کۆ بکاتەوە کە پێش ئەوەی هێرشی داعش ڕووبدات ئەمان بتوانن ڕێگری لێ بکەن؟! بەڵام ئەگەر ئێمە سەیر بکەین لە مانگی شەشی ٢٠١٤ زیاتر لە شەست هەزار سەربازی عێراقی یان گیرا، یاخود کوژرا یا بە دیل گیران، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەی کە دەزگایەکی هەواڵگری بە هێزی هەیە.“

“ ئەمە پەیامەکەیە واتە لەمەودا ئیتر ئیستقراری ئەمنی نابێت “

ئاری هەرسین وتی“ ئەم هێرشانەی ئێستای داعش بەتەنها پەیوەندی نیە بە هەرێمی کوردستانەوە بەڵکو پەیوەندی هەیە بەو گۆڕانکارییانەی لە داهاتویەکی کورتدا بەسەر عێراقدا دێت، مەبەستیشم لەوە جێهێشتنی ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکانە کە وا بڕیارە عێراق بە جێبهێڵن، ئەمە ئینزارێکی ڕوونە کە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئیتر ئەو شوێنە ئەمانە نەبێت کە بۆچونمان وابوو، بە بڕوای من پەیوەندی بەوەوە هەیە، ئەمە پەیامەکەیە واتە لەمەودا ئیتر ئیستقراری ئەمنی\ جێگیری ئاسایش نابێت.“

ئاری هەرسین ئەوەشی وت“ هۆکاری سەرەکی ئەم هێرشانەی داعش بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنیە دەگەڕێتەوە کە لە ئێستادا هەیە بە هۆی ئەو (موئامەرەیەی) شانزەی ئۆکتۆبەر لە کوردستان کرا ئەو بۆشاییە ئەمنیە دروست بووە و داعش زیرەکانە سودی لێدەبینێت ئێمە چەندجار داوامان لە عێراق کرد بۆ چارەسەری ئەو بۆشاییە ئەمنیە. “

هەرسین وتیشی “ ئێستا گرنگترین کار ئەوەیە کە وەزارەتی بەرگری بە ئاگاداری سەرۆک وەزیران ژورێکی عەمەلیات پێکبهێنن بە هاوبەشی لە گەڵ هێزی پێشمەرگە بۆ هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیە. “

“ هەندێک کەموکوڕی هەیە “

ئاری هەرسین کە پێشتر سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە بوو لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە هەندێک دەڵێن (ئەو هەموو چەک و تەقەمەنیەی درا بە پێشمەرگە چی لێهاتووە؟!)

لەو ڕووەوە ئاری هەرسین وتی “با جارێ وەڵامی (ئەو هەمووە) بدەینەوە کە پرسیاری خەڵکە ، یانی قابیلە تەیارەی F16 تانکی ئەبراهامز هاتبێت بۆ کوردستان، با من شتێک وەک سورپرایز باس بکەم، لە گەرمەی شەڕی داعشدا ژمارەیەک هەمەر و ئەو مودەرەعانەی لە دورەوە مینی پێ پوچەڵ دەکرێتەوە هەموو ئەو ئامێرە ستانداردانەی کاتی خۆی ئەمریکییەکان دابوویان بە هێزەکانی عێراق، دەستێکی دڕێژی ئەلیکترۆنی هەیە، هەموو ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە دەرهێنرابوو ئنجا دران بە پێشمەرگە، من لە نزیکەوە ئەوە دەزانم خۆم سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە بووم ، خۆم پێشمەرگە بووم، بەڵام ئەمە ئەوە ناشارێتەوە کە هەندێک کەموکوڕی هەیە کە لەبەر تاکتیکی شەڕەکە دەڵێم ، ئێستا بۆ بابەتی دوربینی حەراری لە ساڵی ٢٠١٤ لە گەرمەی شەڕی داعش بوین ئەگەر زیادەڕەوی نەبێت بلێم لە زاخۆ هەتا خانەقین ڕەنگە سەد دوربینی حەراری لێ نەبوبێت. “

“ ئەگەر بە منیش بڵێن، دەڵێم تێبینیەکی بەهێزە “

لە گفتوگۆکەی بەشی دەنگی ئەمەریکا، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا تا چەند لەگەڵ ئەو پرسیارەی کە هەندێک دەڵێن هەرێمی کوردستان خاوەنی چەندین دەزگای هەواڵگری و دژە تیرۆرە بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا ناتوانێت بە زانیاری هەواڵگری پێشگری لە هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش بکات کە بەتەنها پێشمەرگە و خەڵکی مەدەنی بونە قوربانی هیچ جەکدارێکی داعش نەکوژرا؟

ئاری هەرسین بەمجۆرە وەڵامی دایەوە و وتی “ ئەمە نەک هەر پرسیارە، بەڵکو ئەگەر بە منیش بڵێن، دەڵێم تێبینیەکی بەهێزە یانی چۆن دەزگای هەواڵگری ئێمە نەیتوانیووە بایی ئەوەندە زانیاری کۆ بکاتەوە کە پێش ئەوەی هێرشی داعش ڕووبدات ئەم بتوانێت ڕێگری لێ بکات؟! بەڵام ئەگەر ئێمە سەیر بکەین لە مانگی شەشی ٢٠١٤ زیاتر لە شەست هەزار سەربازی عێراقی یان گیرا، یاخود کوژرا یا بە دیل گیران، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەی کە دەزگایەکی هەواڵگری بە هێزی هەیە وە هەماهەنگیەکی باشی هەیە لە گەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهان کە بێگومان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە زانیاری هاوکارییان کردون، خۆ ئەگەر داعش بیویستایە زۆر بە ئاسانی نیوەی بەغدادی دەگرت لە ٢٠١٤ بەس تاکتیکی خۆی گۆڕی ئێ حەقە ئەم بەراوردەی خەڵک و ئەم پرسیارە لە دەوڵەتێکی وەک عێراقیش بکرێت کە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیەتی خۆ ئێمە دەوڵەتی سەربەخۆ نین ئێمە بەشێکین لەو دەوڵەوتە سەربەخۆیەی لە ماوەی 48-72 سەعات هەر خەریکبوو تەسلیم بێت، ئیتر چۆن هەرێمی کوردستان دەتوانێت! هێشتا ئێمە باشتربوین ئێمە بوین کە ستۆپمان بە داعش کرد لە 2014. “

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:21 0:00


XS
SM
MD
LG