Accessibility links

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت: ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دەست پێدەکات


Abdul Khaliq Talaat

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ” وا بڕیارە ئەو بۆشاییە ئەمنیەی ناوچە جێناکۆکەکان بە دوو لیوا لیوایەک لە پێشمەرگە و لیوایەک لە سوپای عێراق پڕبکرێتەوە، بەڵام تا دروستبونی ئەم دوو لیوایە وا بڕیارە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لەو ناوچانە دەست پێ بکات بۆ ئەوەش قسە لەگەڵ لایەنی پێشمەرگە لە هەرێم کراوە، ئەو ئۆپراسیۆنەش بۆ ئەوەیە کە ڕێگە بگرن لە بوون و هێرشەکانی داعش بۆ ئەو ناوچەیە نەک بنبڕکردن و کۆتایی هێنان،وتیشی” سوپای عێراق لەم بارودۆخەی ئێستای ناتوانرێت بڵێت هێرشی داعشی لە هەموو شوێنێک بنبڕ دەکات، مەبەست بنبڕ کردن نیە بەڵکو مەبەست هاوبەشی کردنە لەم بابەتەدا. ”

” هۆکاری سەرەکی ئەو بۆشاییە ئەمنیە بۆ ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر دەگەڕێتەوە ”

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت” هۆکاری سەرەکی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان عێراق و هەرێم بۆ ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر دەگەڕێتەوە بە هۆی ئەو ڕووداوانەوە ئەو بۆشاییە ئەمنیە دروستبوو، ئەو بۆشاییە ئەمنیە بڕیاربوو بە دوو لیوا، لیوایەک لە سوپای عێراق و لیوایەک لە سوپای پێشمەرگە پڕبکرێتەوە بۆ ئەوەی هێزەکانی داعش یا هەر هێزێکی تر بە ئاسانی نەگەنە ئەو شوێنە تا زەفەر نەگەیەنن بەو ناوچەیە، بەڵام وەک دەزانرێت دروستکردنی دوو لیوا هەروەها ڕاهێنانیان و تێکەڵکردنی دوو لیوای سوپای عێراق و پێشمەرگە ئەوەندە شتێکی ئاسان نیە بە پێچەوانەوە کاتی دەوێت پێویستی بەوەیە هەموو شوێن و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت. ”

”بەدەر لەو دوو لیوایە، پێویستە سوپایەکی هاوبەشی عێراقی و کوردی دروست بکرێت ”

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت وتیشی” دەبێت ئێمە ئەو پێداویستییانە بۆ ئەو دوو لیوا هاوبەشە دابین بکەین ئنجا ئەم هێزانە دابەش بکرێت بۆیە بۆ دروستکردنی ئەو دوو لیوایە ماوەیەکی دەویست وە دواکەوت لە دروستکردنیان، لەبەرئەوە بەدەر لەم دوو لیوایە پێویست بە دامەزراندنی سوپایەکی هاوبەش لە پێشمەرگە و عێراق دەکات کە دروست بکرێن بۆ ئەو ناوچانە تا کاری دوو لیوا هاوبەشەکە تەواو دەبێت و دابەش دەکرێت بەسەر ئەو ناوچانەدا. ”

” داعش نەک بە مەبەستی سەربازی بەڵکو بە مەبەستی سیاسی هێرش دەکاتە سەر ناوچە کوردنشینەکان ”

لیوا عەبدولخالق زیاتر ڕونیکردەوە” بۆ فریاکەوتنی ئەو ناوچانە نەک بە تەنها دوو لیوای هاوبەش بەڵکو دەبێت بە زوترین کات هێزێکی هاوبەش ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لەو ناوچانە جێ بەجێ بکەن بە تایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان، چونکە وا پێدەچێت داعش نەک بە مەبەستی سەربازی بەڵکو بە مەبەستی سیاسی هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچە کوردنشینانە بە مەبەستی چۆڵکردنی ئەو ناوچانە لە کورد، بۆیە وا بڕیارە بەم زووانە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە لەو ناوچانە بۆ کێوماڵکردنی داعش دەست پێ بکات. بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو شوێنانە، بەزوترین کات ئۆپراسیۆنەکە دەست پێدەکات کۆبونەوەی هاوبەش لە نێوان عێراق و پێشمەرگە کراوە. ”

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دووپاتیکردەوە” ئەوان(داعش) هەوڵدەدەن کورد وەدەرنێن لەو ناوچەیە، چونکە بونی کورد بە مەترسی دەزانن لەو ناوچەیە، جگە لەوەی بۆ ئەوەی ئەو چەکدارانە خۆیان بە ئاسانی هاتوچۆی تێدا بکەن”

سەبارەت بەوەی بۆچی سوپای عێراق و پێشمەرگە لەسەرەتادا نەدەچون بەدەم خەڵکی ئەو گوندانەی داعش هێرشی بۆ دەکردن ؟

لە وەڵامدا لیوا عەبدولخالق تەڵعەت وتی” ئەوە ڕێککەوتنە لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە، ئەو شوێنەی بۆیان دیاریکراوە ناتوانن لێی دەربچن، ئێستا کۆبونەوەکە کراوە ماوەتەوە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکە ئەنجام بدرێت. ”

”مەترسییەکان و داعش ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندان ”

لیوا عەبدولخالق دەشڵێت” هیچ کاتێک مەترسییەکانی داعش کۆتایی نەهاتووە، داعش تەواو نەبووە تا مەترسی کۆتایی بێت، نەخێر مەترسییەکان و داعش ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندان. ”

بە بڕوای ئەو بەرپرسە سەربازییە لەم کاتەدا چارەسەر ئەوەیە کە ڕێگە بگرن لە بوون و هێرشەکانی داعش بۆ ئەو ناوچەیە نەک بنبڕکردن و کۆتایی هێنان،وتیشی” سوپای عێراق لەم بارودۆخەی ئێستای ناتوانرێت بڵێت هێرشی داعشی لە هەموو شوێنێک بنبڕ دەکات، مەبەست بنبڕ کردن نیە بەڵکو مەبەست هاوبەشی کردنە لەم بابەتەدا. ”


please wait

No media source currently available

0:00 0:05:56 0:00


XS
SM
MD
LG