Accessibility links

ڕێبوار بابکەیی: حکومەتی پـۆڵەندا بە سەردانی لیژنەی پەرلەمانی کوردستان ڕازی نییە


Belarus Poland Border
Belarus Poland Border

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "بەردەوام قسە لەگەڵ کونسڵی پۆڵەندا دەکەین بەڵام کونسڵی پۆڵەندا لێرە و لەوێ هەندێک پۆزش دەهێنێتەوە هەرچەندە بە ئاشکرا ناڵێت حکومەتی ئێمە ڕەزامەند نیە بەڵام ئەو دواخستنە یەک ئاماژە دەبەخشێت ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی پۆڵەندا بەو سەردانەمان ڕازی نیە بەڵام نایەوێت بە ئاشکرا پێمان بڵێت. "

“بەردەوام قسە لەگەڵ کونسوڵی پۆڵەندا دەکەین، بەڵام کونسوڵی پۆڵەندا لێرە و لەوێ هەندێک پۆزش دەهێنێتەوە“

وابڕیار بوو لیژنەیەکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەردانی پۆڵەندا بکات بۆ بەدواداچون و ئاگاداربوون لە دۆخی کۆچبەرانی کورد لە سنورەکانی نێوان ئەو وڵاتە و بیلاڕوسیا، بەڵام تا ئێستا ئەو لیژنەیە سەردانەکەی ئەنجام نەداوە.

ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی بۆچی تا ئێستا سەردانەکەین نەکردووە؟ وتی“ ئێمە وەک خۆمان ئامادەین کۆبونەوەی لیژنەکەشمان کردووە بەڵام ئێمە نوسراوێکمان لە ڕێگای کونسوڵخانەی پۆڵەنداوە ناردووە بۆ وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا ئەجێندا و بەرنامەی خۆمان بۆ سەردانەکە دیاریکرد، داوامان کرد لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببینەوە وە لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش کۆببینەوە ئنجا سەردانی کۆچبەران لە خاڵە سنورییەکانی نێوان بیلا ڕوسیا و پۆڵەندا بکەین بۆ ئەو کەمپانەی کۆچبەری ئێمەی تێدایە، بەداخەوە لەبەرئەوەی حکومەتی پۆڵەندا باری نائاسایی ڕاگەیاندووە لەهەندێک شوێن ڕێگە نادات ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لیژنە سیاسییەکان و میدیاکاران سەردانی ئەو شوێنانە بکەن بۆ ئەو مەبەستە تا ئێستا ڕەزامەندی نەداوە لەسەر سەردانەکەی ئێمە، وەک دەزانرێت ئەوە بابەتێکی سەروەرییە(سیادی)یە، تا وڵاتەکە ڕێگە نەدات ناتوانرێت سەردانی بکرێت، بەڵام ئێمە لەهەوڵەکانی خۆمان بەردەوامین ، بەردەوام قسە لەگەڵ کونسوڵی پۆڵەندا دەکەین بەڵام کونسوڵی پۆڵەندا لێرە و لەوێ هەندێک پۆزش دەهێنێتەوە هەرچەندە بە ئاشکرا ناڵێت حکومەتی ئێمە ڕەزامەند نیە بەڵام ئەو دواخستنە یەک ئاماژە دەبەخشێت ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی پۆڵەندا بەو سەردانەمان ڕازی نیە بەڵام نایەوێت بە ئاشکرا پێمان بڵێت. “

“تا ئێستا چوار-پێنج کاروانی کۆچبەرانمان هێناوەتەوە کە پێشتر ناومان تۆمار کردوون “

بابکەیی ئەوەشی وت“ڕاستە ئێمە سەردانەکەمان نەکردووە بەڵام هاوکاری هەزاران کەسمان کردووە بۆ گەڕانەوە و ناونوسینییان، چ لەڕێگای نوسینگەی سەرۆکی حکومەت یا خود وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە هەرێم، بۆ ئەوەی لە ڕێگای ئەوانەوە پەیوەندی بە بەغدادوە بکەین خۆم چەند جارێک لەگەڵ باڵوێزخانەی عێراق لە مۆسکۆ قسەم کردووە، هەروەها نوێنەرایەتیمان لە مۆسکۆ بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ چارەسەری گرفتی پەنابەران، تا ئێستا چوار-پێنج کاروانی کۆچبەرانمان هێناوەتەوە کە پێشتر ناومان تۆمار کردوون. “

“ نمونەیەک دەهێنمەوە لەسەر ڕۆڵ و کاریگەری ئێمە کە هێشتا سەردانەکەشمان نەکردووە“

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان ئەوەشی وت“ نمونەیەک دەهێنمەوە لەسەر ڕۆڵ و کاریگەری ئێمە کە هێشتا سەردانەکەشمان نەکردووە، دوو هاوڵاتی سوری یەکێکیان لە دیمەشق و ئەوی ترییان ئافرەتێک بوو لە مۆسکۆ پەیوەندییان پێوەکردم وتییان ڕێکخراوە مرۆییەکان لە بیلاڕوسیا ئەو ژمارەیەی تۆیان داوە بە ئێمە هاوکاری خەڵکی خۆتان کردووە، ئێمەش کەسوکارمان لە بیلاڕوسیان توشی گرفت بوون، گیرییان خواردووە، تکایە یارمەتی بدەن، بێ ئاگا لەوەی کە من ئەو دەسەڵاتەم نیە کە هاوکاری خەڵکی وڵاتانی تر بکەین داوام لێکردن لە ڕێگای باڵوێزخانەی سوریا لە مۆسکۆ داوای هاوکاری بکەن، ئەو بەدەمەوە هاتنەی ئێمە بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگ لەگەڵ حکومەتی عێراق دەرخەری ئەوەیە ئێمە خۆمان بە خاوەنی قەزیەکە زانیووە و پشتمان لەو هاوڵاتییانەی خۆمان نەکردووە. “

“کۆچکردن پێچەوانە بۆتەوە لە بیلاڕوسیاوە دەمێکە دەستی پێکردووە بۆ هەرێمی کوردستان “

ڕێبوار بابکەیی ئاماژەی بەوەشکرد“ لەسەر و هەزار کۆچبەرییان هێناوەتەوە، وتیشی“ لە خوار هەزار کۆچبەر لەوێ ماون بەڵام ئاماری دروستمان لانیە، هەرچەندە ئێستا ژمارەیەکی کەم هەن کە ئارەزوو ناکەن بگەڕێنەوە، ئێستا دەتوانم بڵێم کۆچکردن پێچەوانە بۆتەوە لە بیلاڕوسیاوە دەمێکە دەستی پێکردووە بۆ هەرێمی کوردستان. “

سەبارەت بەچارەنوسی ئەو کۆچبەرانەی کە هێشتا نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، ڕێبوار بابکەیی وتی“ خۆی یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو سەردانەی ویستمان ئەنجامی بدەین ئەوەبوو کە لەنزیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسل قسە بکەین، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی پۆڵەنداش، کە لە ڕێگای یەکێتی ئەوروپاوە فشار بکەن بۆ ئەوەی چارەنوسی ئەو کۆچبەرانە دیاری بکرێت، وە ئایا ڕۆڵی یەکێتی ئەوروپا لەم بابەتەدا چی دەبێت؟ ئایا هەر تەماشاکار دەبێت! بەڵام سیاسەتی ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دیپۆرتکردنەوەی زۆرە ملێ نین. “

“ هەرکەس گرفتی ئیدارەی بۆ دروست بوو فەسڵ کرابوو بە هۆی کۆچکردنەوە، ئێستا گەڕاوەتەوە با پەیوەندی بە منەوە بکات من دێمە سەر خەت و کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکەین “

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان ئەوەشی وت“ دەربارەی چارەنوسی ئەو کۆچبەرانەی گەڕاونەتەوە، هەرکەس قوتابی بووە دەگەڕێتەوە سەر خوێندن و دەوامی خۆی، هەرکەس کاسب بووە دەگەڕێتەوە سەر کاری خۆی، وە هەرکەس فەرمانبەر بووە لەهەر دامودەزگایەک بێ کێشە دەگەڕێتەوە فەرمانگەکەی خۆی، من لێرەشەوە ڕایدەگەیەنم هەرکەس گرفتی ئیدارەی بۆ دروست بوو فەسڵ کرابوو بە هۆی کۆچکردنەوە، ئێستا گەڕاوەتەوە با پەیوەندی بە منەوە بکات من دێمە سەر خەت و کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکەین. “

" سیاسەتی ئێمە وەک حکومەتی هەرێم ئەوەیە یەک هاوڵاتیمان مابێت و ئارەزوو بکات بگەڕێتەوە دەیهێنینەوە"

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی وەک هەندێک دەڵێن وا دەبینرێت کە ئێستا حکومەتی عێراقی وەک سەرەتا گەرم نیە بۆ هێنانەوەی کۆچبەرەکان ئایا ئەوە دروستە ئێستا وەک سەرەتا نیە؟

لە وەڵامدا ڕێبوار بابکەیی وتی“ ئەو گەرمیەی حکومەتی عێراق هەیبوو هی پێداگری و فشاری ئێمە و حکومەتی هەرێم بوو هەر لەسەرەتاوە ئێستاش ئەگەر بزانین بابەتەکە جۆرێک لەساردی هەیە ئەوا جارێکی تر پێداگیر دەبینەوە و بەردەوام لەسەر هێل دەبین، سیاسەتی ئێمە وەک حکومەتی هەرێم ئەوەیە یەک هاوڵاتیمان مابێت و ئارەزوو بکات بگەڕێتەوە دەیهێنینەوە، هەرچەندە توانای ئێمە وەک حکومەتی هەرێم لەبەرامبەر پەرلەمان و حکومەتی عێراقی زۆر بچوکە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیومانە ڕۆڵی خۆمان زۆر بە گەورەیی و بە باشی بگێڕین. “

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:19 0:00


XS
SM
MD
LG