Accessibility links

د.سەیوان عەلی: ئەو هەواڵانەی بە ئێمە دەگەن ئەوە ناگەیەنێت لەناو قوتابیاندا پەتای کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە بەڵکو ئەوە پەتایەکی وەرزییە


د.سه‌یوان عه‌ه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

لەسەر بڵاوبونەوەی پەتا لەناو باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکان، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت” ئێمە ئاگاداری ئەو پەتایەین وەک چۆن خەڵک ئاگادارە، ئەو هەواڵانەی بە ئێمە دەگەن ئەوە ناگەیەنێت کە لەناو قوتابیاندا پەتای کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە بەڵکو ئەوە پەتایەکی وەرزییە بڵاوبۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە وەک وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەڕێمی کوردستان بۆ ئەوەی هەموو مامۆستاکان ڤاکسین لەخۆیان بدەن, لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ڕێککەوتوین کە ڕۆژێک دابنێن تایبەت بە مامۆستایان بۆ ئەوەی ڤاکسینی تێدا وەربگرن بە بێ سەرە، تا ڕێگە بگیرێت لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەناو مامۆستایان و قوتابیان. ”

دەربارەی ئامارەکانی توشبوون؟ بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت” تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم هیچ ئامارێکی فەرمیمان لانیە، ئەوەی لامانە ئەوەیە کە پەتا لەناو قوتابیان بڵاوبۆتەوە بەڵام مەرج نیە ئەو پەتایە کۆرۆنا بێت. ”

د.سەیوان عەلی جەختی لەسەر هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی کردەوە و وتی” لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەماهەنگی تەواومان هەیە،(جەنابی وەزیری پەروەردە و وەزیری تەندروستی) هەمیشە ئاگاداری ئەو دۆخەن( ئەو پەتایەی لە کوردستان بڵاوبۆتەوە) بەڵام بەپێی هەواڵەکانی بە ئێمە دەگەن کۆرۆنا نیە بەڵکو وەک پەتای وەرزییە لەناو خەڵک بەگشتی بڵاوبۆتەوە نەک بەتەنها لەناو قوتابییان. ”

” وەرگرتنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان ئیجبارییە”

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت” کە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان ئیجبارییە و پێویستە هەموو مامۆستایەک ڤاکسین وەربگرێت لەو ماوە دیاریکراوەی کە دانراوە کە نزیکەی چوار هەفتەیە، بۆیە تا ئێستا ڕێکار نەگیراوەتەبەر چونکە هێشتا کات ماوە. ”

سەبارەت بە ئەگەری ڕاگرتنی دەوام بە هۆی زیادبوونی ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا هاوشێوەی دوو ساڵی ڕابردوو؟ د.سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی” تا ئێستا نە لەلایەن (جەنابی وەزیر) نە لەلایەنی من، یاخود ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕیارێکی لەوجۆرە نیە، تا ئێستا بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ماوەی 67 ڕۆژە دەوام دەکرێت وە پڕۆگرام بەشێوەیەکی باش بەڕێوە دەڕوات مامۆستاکان بەشێوەی جدی خەریکن دەوام بە بێ کێشە کراوە تا ئەم ساتەی من قسەی تێدا دەکەم ، وای بۆ دەچم ئەمساڵ پڕۆسەی خوێندن بە ڕێکوپێکی بڕوات، بەتایبەت ئەگەر هەموو مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن و ئەو پەتا وەرزییەش نەمێنێت بەتەواوی دڵەڕاوکێ نامێنێت. ”

XS
SM
MD
LG